مانگرتنی ٥ زیندانیی تورک لەرەجایی شاری کەرەج + وێنـــه
٥ چالاکی مەدەنیی تورک لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج کە بەنیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە حوکمی دادگای ئینقلابی شاری تەورێـز دەستیان داوەتە مانگرتن، باری تەندرووستیان بەرەو خراپی دەچێت.
٥ چالاکی مەدەنیی تورک لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج کە بەنیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە حوکمی دادگای ئینقلابی شاری تەورێـز دەستیان داوەتە مانگرتن، باری تەندرووستیان بەرەو خراپی دەچێت.
٦ کەس لە زیندانیانی سیاسیی کوردی زیندانی ناوەندیی مەهاباد تووشی نەخۆشیی جۆراوجۆر بوون و لەلایەن بەرپرسانی ئەو زیندانە و هەروەها هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بۆ چارەسەریی نەخۆشییەکەیان بەرەوڕووی ئاستەنگ دەبنەوە.
هاووڵاتییەکی کورد لە شاری روانسەر لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە، زیندانیی تەعزیری و جەریمەی "نەخت"ی بۆ بڕایەوە.
سەربازێکی کورد لەسەر پرسی مەزهەبی، لەلایەن دەرەجەدارانی سپای پاسدارانەوە لە شاری بانە کوژرا.
خوشک و برایەکی کوردی خەڵکی سەردەشت، لە جادەی پیرانشار – سەردەشت و لە ئەنجامی تەقەی هێـزە نیزامییەکاندا بوونە قوربانی.
کاسبکارێکی دیکەی کورد لە ئەنجامی تەقەی هێــزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا کوژرا.
کچێکی دیکەی کورد لەناوچەی مەریوان بەهۆیەکی ناڕوون ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداو لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.
هاووڵاتییەکی دیکەی کوردی یارسانی و خەڵکی قەزوێن لەبەر دەم مەجلیسی ئێراندا ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداو لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.
لەماوەی مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا ١٣٩ هاووڵاتیی ئیرانی و ئەفغانی بەبڕیاری دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران ئێعدام کران.
بەزاندنی سنوور لەلایەن هێـزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە و تەقە کردن لە کۆڵبەران و کوشتنی ئەسبی کاسبکاران، گرژی و ئاڵۆزی بەدواوە بوو.