خوێندکارێکی کرماشانی بۆ درێژەپێدان بەخوێندن رێگریی لێکرا
ئیدارەی ئیتلاعات رێگری لە وەرگرتن و درێژە پێدان بە خوێندنی خوێندکارێکی کوردی خەڵکی کرماشان دەکات.
ئیدارەی ئیتلاعات رێگری لە وەرگرتن و درێژە پێدان بە خوێندنی خوێندکارێکی کوردی خەڵکی کرماشان دەکات.
بە هۆی هەرەسی رنووی بەفرەوە لەناوچە سنوورییەكانی نێوان شاری ورمێ ـ ئوستانی هەكاری توركیە، دوو كۆڵبەری كورد گیانیان لەدەست دا و یەكێكی دیكەش بە توندی بریندار بوو.
بنەماڵەی چالاکێکی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن دادسەرای ئەو شارەوە ئاگادار کراوەتەوە کە دارایی و سامانی کوڕەکەیان زەوت دەکرێت.
هاووڵاتییەکی کوردی خەلکی بۆکان لەلایەن دادگاوە بەبێ تاوان ناسرا و مامۆستایەکی ئایینیش پاش دوو مانگ دەستبەسەر بوون لە ماڵەکەیدا، ئازاد کرا.
حەفتەی دووهەمی مانگی سەرماوەزی ١٣٩٢ی هەتاوی
کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی ناوچەی "چالدوران"ی سەربە شاری ورمێ لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بریندار کرا.
لەشاری میاندواو ١٠ کەس لەبەشدارانی رێوڕەسمی ساڵیادی دامەزراندنی "حکوومەتی میللی ئازەربایجان"، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا روو لە لێپرسراوانی هەرێمی کوردستان داوای ئازادیی ئەو حەوت چالاکە کوردەی خەلکی کوردستانی ئیران دەکات کە لە هەولێر دەستبەسەر کراون.
دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کرماشان لە ناوچەی هەمەدان بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران کوژراو و بریندار بوون.
دوو هاووڵاتیی كوردی خەڵكی پاوە بە هۆی راوەدوونانی هێزە ئینتزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران، ماشێنەكەیان وەرگەڕاوە و بۆتە هۆی كوژران و بریندار بوونیان.