دانا لەنجاوایی، چالاکی خوێندکاریی کورد بۆ ئیتلاعاتی سنە گوازراوەتەوە
دانا لەنج ئاوایی چالاکی خوێندکاری و مەدەنیی دانیشتووی شاری مەریوان، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە ولێپرسینەوە، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە راگوێزراوە.
دانا لەنج ئاوایی چالاکی خوێندکاری و مەدەنیی دانیشتووی شاری مەریوان، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە ولێپرسینەوە، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە راگوێزراوە.
حەفتەی دووهەمی مانگی رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی
پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە ٨ رۆژ بەسەر دەستبەسەر کرانی دانا لەنجاواییدا، هەتا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.
بارودۆخی خراپی گوزەران و شوێنی ژیانی پەنابەرانی نیشتەجێی کەمپەکانی وڵاتی ئیتالیا، پەنابەرانی وەزاڵە هێناوە.
سمکۆ خلقەتی زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد، لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج مانی لە خواردن گرت.
حکوومەتی ئیسلامیی ئێران حوکمی لەسێدارەدانی دوو هاووڵاتیی کوردی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ بەڕێوە برد.
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری دیواندەرە کە مانگێک پێش ئێستا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە سپاردنی بارمتەیەکی ٨٠٠ ملیۆن تمەنی لەزیندان ئازاد کرا.
بە لەسێدارەدانی دوو هاووڵاتیی عەرەبی ئەهوازی، ئاماری لەسێدارەدان لەئێران، لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٤وە هەتا ئێستا گەیشتە ٧٥ کەس.
زیندانییەکی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد کە لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج لە دەستبەسەری دایە، بۆ ژووری تاکە کەسی راگوێزرا.
نزیک بە ٢٠٠ کرێکاری کارگەی "فولاد زاگروس" لەشاری قوروە ناڕەزایەتیان بە دواکەوتنی مووچەی ٧ مانگەیان دەربڕی و لەبەردەم فەرمانداریی ئەو شارە کۆبوونەوەیان پێکهێنا.