بەرموور (٥) : راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە پرسی ژنان
بەرموور: حەفتەی یەکەمی مانگی بانەمەڕ ١٣٩٣ی هەتاوی
بەرموور: حەفتەی یەکەمی مانگی بانەمەڕ ١٣٩٣ی هەتاوی
تێکرای شۆفیر ماشێن و کرێکارانی وزەخانەی کۆڵەسە لە ناوچەی سەردەشت ماوەی چوار مانگە مووچەیان پێنەدراوە.
دوو كۆڵبەری كورد لەناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان و توركیا بە هۆی هەڵدێران بۆ ناو چۆم و تەقینەوەی مین، کوژراو و بریندار بوون.
زیاتر لە ٨ زیندانیی سیاسیی کوردی ناو زیندانەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، بە نیشانەی پشتیوانی لە زیندانیانی بەندی ٣٥٠ی ئێڤین دەستیان داوەتە مانگرتن.
سەرنووسەری دوو حەفتەنامەی "ئاگرینی رۆژ" لە شاری سنە، بانگهێشتی حیفازەت ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئەو شارە کرا.
چالاکێکی مافی مرۆڤی کوردی خەڵكی شاری مەهاباد لەلایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئیرانەوە لە شاری تەورێز حوکمی زیندانیی تەعزیری بۆ بڕایەوەو بۆ زیندانی ئەو شارە گوازرایەوە.
دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران حوکمی لەسێدارەدانی بۆ دوو برای دانیشتووی شاری ورمێ بڕییەوە.
ژمارەیەک لە زیندانیانی رەجایی شاری کەرەج بۆ پشتیوانی لە زیندانیانی بەندی ٣٥٠ی زیندانی ئێڤین مانگرتنێکیان رێکخست.
سەرەڕای تێپەڕبوونی ٤٠ رۆژ بەسەر دەستبەسەر کرانی خوێندکاریی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد، هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
لێدان و كوتانی محەممەد سەدیق كەبوودوەند لەزیندانی ئێڤین، لەگەڵ پەرچەكرداری رێكخراوی بەرگریی لەمافی مرۆڤی كوردستان بەرەوڕوو بوویەوە.