كوردستان/ لایەنگری لەمەكتەب قورئان، دەركرانی چوار مامۆستای كوردی لێكەوتەوە
ئیدارەی گشتیی ئیتلاعاتی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا چوار مامۆستای كوردی لەشارەكانی بۆكان و سەردەشت لەئیدارەی پەروەردە و بارهێنان دەركرد.
ئیدارەی گشتیی ئیتلاعاتی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا چوار مامۆستای كوردی لەشارەكانی بۆكان و سەردەشت لەئیدارەی پەروەردە و بارهێنان دەركرد.
زیندانییەکی کوردی خەڵکی ناوچەی نەغەدە لە زیندانی شاری ورمێ، لەلایەن رێکخراوی زیندانەکانی ئێرانەوە حوکمی لەسێدارەدانەکەی جێبەجێ کرا.
لەمانگی بانەمەڕی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوییدا، ٤ کرێکاری خەڵکی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بە هۆی روودای کارەوە گیانیان لەدەست داوە و هەروەها لەو ماوەیەشدا ژمارەیەک کرێکاری کوردیش لەلایەن خاوەنکارەکانیانەوە لەسەر کار دەرکراون.
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ناوچەی سنە، پاش ١١ ساڵ دەستبەسەری لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە، ئازاد کرا.
هاووڵاتییانی شاری مەریوان ناڕەزایەتییان بە قەرەباڵغبوونی شارەکە بەهۆی هاتووچۆی ئەو ماشێنە بارهەڵگرانەی کەلە هەرێمی کوردستانەوە روو لە شاری مەریوان دەکەن و هەروەها کەمتەرخەمیی لایەنە پەیوەندیدارەکان لەمەڕ دابین کردنی رێگەی تایبەت بۆ…
لەرۆژانی رابردوودا دوو لاوی کوردی خەڵکی شاری تیکاب لەلایەن ئیدارەی ئەماکینی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لەو شارەوە دەستبەسەر کران.
خەڵاتی مافی مرۆڤی "گوانگجۆ"ی وڵاتی کورەی باشوور وەکوو سەمبولی بنەماڵەی زیندانیانی سیاسیی کوژراو لەئێران، بەخشرایە دایکانی خاوەران ( مادران خاوران).
مەسعوود شەمسنژاد پارێزەری کوردی خەڵکی ورمێ لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە حوکمی زیندانی کرانی بۆ بڕایەوە.
ژمارەیەک لە چالاکانی فەرهەنگیی کوردی خەڵکی شاری پاوە، پاش گەڕانەوە لە فستیڤاڵی هەورامان – ماچۆ، کەلە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، بانگهێشتی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران کران.
بەرموور: حەفتەی چوارەمی مانگی بانەمەڕ ١٣٩٣ی هەتاوی