چوارشەممە، ١٣ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

مافی مرۆڤ

ئەحمەد شەهید: بە هاتنە سەرکاری رۆحانی دۆخی مافی مرۆڤ باشتر نەبووە و دەوڵەت هیچ گرینگییەک بە نیگەرانییەکانی کۆمەڵگەی جیهانی نادات

رێپۆرتێری تایبەتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە وڵاتی ئێران، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ چالاکێکی مەدەنیی عەرەبی خەڵکی ئەهواز باسی لەوە کردووە، کە " دۆخی مافی مرۆڤ لە وڵاتی ئێران لەگەڵ هاتنە سەر کاری حەسەن رۆحانی" هیچ…

١١ی جۆزەردانی ٢٧١٤
ئێران

حکوومەتی ئیسلامیی ئێران زیندانییەکی سیاسی لەسێدارە دا

زیندانییەکی سیاسیی خەڵکی شاری ئابادان لە ئوستانی ئەهواز، کە بە تۆمەتی لایەنگری لە رێکخراوی موجاهیدینی خەڵقی ئێران سزای لەسێدارە درانی بۆ بڕابوویەوە، حوکمی لەسێدارەدانەکەی لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج بەڕێوە چوو.

١١ی جۆزەردانی ٢٧١٤
کوردستان

ئەمڕۆ ٢٠ ساڵ بەسەر دەستبەسەرکرانی محەممەد نەزەری‌دا تێدەپەڕێت

ئەمڕۆ هەینی، رێکەوتی ٩ی جۆزەردان ٢٠ ساڵ بەسەر دەستبەسەر کرانی زیندانی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری سایین قەڵا، محەممەد نەزەری‌تەمەن ٤٣ ساڵدا تێدەپەرێت، کە لە ئێستادا لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج لەدەستبەسەری‌ دایە.

٩ی جۆزەردانی ٢٧١٤
کوردستان

مانگرتنی كرێكارانی بەنداوی "بنیەر" لەسنە

ژمارەیەك لەكرێكارانی بەنداوی خاكیی "ئازاد"‌ی بنیەر لەشاری سنە، بە هۆی وەرنەگرتنی مووچە و هەقدەستی ٤ مانگیان، ئامادە نەبوون بچنە سەر كارەكانیان.

٨ی جۆزەردانی ٢٧١٤
کوردستان

دادگای ئینقلابی مەهاباد لاوێکی بۆکانی بە زیندان مەحکووم کرد

لاوێکی کوردی خەڵکی شاری بۆکان، کە پێشتر دەستبەسەر و بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو، لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری مەهابادەوە حوکمی زیندانیی هەڵپەسێردراوی بۆ بڕایەوە. بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شاهۆ بایزیدی تەمەن ٢٥ ساڵ، کوری…

٧ی جۆزەردانی ٢٧١٤