دوو كۆڵبەری پیرانشاری بەتەقەی هێزە نیزامییەكان بوونە قوربانی
لەناوچە سنووریەكانی نێوان پیرانشار و هەرێمی كوردستان، دوو كۆڵبەری كورد لەلایەن هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئێرانەوە تەقەیان لێكراوەو بە توندی بریندار بوون.
لەناوچە سنووریەكانی نێوان پیرانشار و هەرێمی كوردستان، دوو كۆڵبەری كورد لەلایەن هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئێرانەوە تەقەیان لێكراوەو بە توندی بریندار بوون.
بەرموور: حەفتەی سێیەمی مانگی پووشپەڕ ١٣٩٣ی هەتاوی
خوێندكارێكی زانكۆ ئازادی سنە لەلایەن دادگای "ئینقلاب"ی ئەو شارەوە حوكمی پێنج ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو و سزای نەختی بۆ بڕاوەتەوە.
ژمارەیەك لەزیندانییانی سیاسیی زیندانی رەجایی شاری كەرەج نامەیەكی سەرئاوەڵایان سەبارەت بە دوورخستنەوەی زیندانییانی سیاسی، بڵاو كردەوە.
دوو هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شارەکانی بۆکان و مەهاباد، پاش١٠ رۆژ دەستبەسەر کران لە مەئموارنی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە، بە دانانی بارمتە ئازاد کران.
ئەفسانە بایزیدی، کچە خوێندکاری کوردی خەڵکی شاری بۆکان، کە ١٠ رۆژ لەمەوبەر دەستبەسەر کرا، هەتا ئێستا چارەنووسی ناڕوونەو ئەمەش نیگەرانیی لە رادەبەدەری لای بنەماڵە و کەسووکاری ئەو کچە خوێندکارە دروست کردووە.
ناوەندێكی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ داوای لەحكوومەتی ئێران كردووە كە هەر چی خێراتر دكتور لەتیف حەسەنی لەزیندان ئازاد بكات.
کۆڵبەرێکی کورد لە ناوچەی شنۆ، پاش ئەوەی بە زەبری چەکی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بریندار بوو، لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەریش کرا.
لەزیندانی ناوەندیی زاهیدان، چالاكێكی سیاسیی بەلووچ بەهۆی "ئەشكەنجە لە زیندانی تاكەكەسی"دا گیانی لەدەست دا.
وێنەگر و وەرزشکارێکی کوردی خەڵکی شاری بۆکان لە شوێنی کارەکەی لەو شارە، لەلایەن حیفازەت ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی شاری بۆکانەوە دەستبەسەر کرا.