پێنجشەممە، ٢٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

دیوانی باڵای عیداڵەتی ئیداری بڕیاری دەرکردنی سومەیە ئەختەرشومار، چالاکی سێنفیی مامۆستایانی مەریوانی وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە

لقی ٣١ی پێداچوونەوەی دیوانی عیداڵەتی ئیداری بە ڕەتکردنەوەی ناڕەزایەتیدەربڕینی سومەیە ئەختەرشومار، چالاکی سێنفیی مامۆستایانی مەریوان، بڕیاری دەرکردنی ناوبراوی وەک خۆی پشتڕاست کردەوە.

١٣ی گوڵانی ٢٧٢٥
کوردستان

دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە بریندار بوون

شەوی یەکشەممە ٧ی بانەمەڕی ١٤٠٤، دوو کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی "ئاکۆ شەریفی" تەمەن ٢٢ ساڵ و "شوانە عەلیپوور" تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی ئەم شارە بریندار بوون.

٨ی گوڵانی ٢٧٢٥
کوردستان

کرماشان؛ مامۆستا ئایەت غوڵامی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی شەممە ٦ی بانەمەڕی ١٤٠٤، مامۆستا ئایەت غوڵامی، مامۆستای سوننە مەزهەب و پێشنوێژی پێشووی مزگەوتی "محەممەدەلموستەفا" لە کرماشان و مامۆستای قوتابخانەی زانستی دینی بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییاتنی قۆناغەکانی…

٨ی گوڵانی ٢٧٢٥ کرماشان
کوردستان

گرتنگەی شارامفەر؛ تێپەڕینی زیاتر لە سێ مانگ بەسەر دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی ئەمجەد ساڵحزادە و درێژکردنەوەی دووبارەی ماوەی دەسبەسەرکرانەکەی بۆ مانگێکی دیکە

ڕۆژی ٦ی بانەمەڕی ١٤٠٤؛ هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەمجەد ساڵحزادە" تەمەن ٣٨ ساڵ و کوڕی ئەحمەد و خەڵکی سەقز، کە لە ڕۆژی ٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٣دا لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە، تاکوو ئێستا چارەنووسی ناڕوونە و لە گرتنگەی شارامفەری…

٨ی گوڵانی ٢٧٢٥
کوردستان

ماکۆ؛ حەسەن ئەحمەدی، هونەرمەندی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٧ی بانەمەڕی ١٤٠٤، حەسەن ئەحمەدی ناسراو بە "حەسەن ڕێناس" هونەرمەندی کوردی خەڵکی شاری ماکۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٧ی گوڵانی ٢٧٢٥ ماکۆ
کوردستان

سەقز؛ دوکتور بەیان ساڵحیان، پزیشکی پسپۆڕ بە ٥ مانگ بەندکرانی داسەپاو و ١٥٠ میلیۆن تمەن سزای نەختی سزا درا

ڕۆژی ٥ی بانەمەڕی ١٤٠٤، دوکتور بەیان ساڵحیان، پزیشکی پسپۆڕی هەناو و خەڵکی سەقز و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن دادگای سزاکانی ورمێوە بە ٥ مانگ بەندکرانی داسەپاو و پێبژاردنی ١٥٠ میلیۆن تمەن سزای نەختی سزا درا.

٧ی گوڵانی ٢٧٢٥ سەقز
کوردستان

نەغەدە؛ فەرهاد پلە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی چوارشەممە ٣ی بانەمەڕی ١٤٠٤، فەرهاد پلە، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە دانانی بارمتەی دوو میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.

٦ی گوڵانی ٢٧٢٥ نەغەدە