پێنجشەممە، ٢٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

شنۆ؛ دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی یاسر شەریفیان، ڕەشید فەقێزادە و ئومید ئیبراهیمی

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی بانەمەڕی ١٤٠٤، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "یاسر شەریفیان"، "ڕەشید فەقێزادە" و "ئومید ئیبراهیمی" خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

١٧ی گوڵانی ٢٧٢٥ شنۆ
کوردستان

پیرانشار؛ محەممەد محەممەدی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکران ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرا

ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی بانەمەڕی ١٤٠٤، محەممەد محەممەدی (شێخاڵی)، هاووڵاتیی خەڵكی شیناوێی پیرانشار، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی دەسبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرا.

١٧ی گوڵانی ٢٧٢٥ پیرانشار
کوردستان

سەردەشت؛ دوو مامۆستای سوننە مەزهەب بە بەندکران و پێبژاردنی سزای نەختی مەحکووم کران

١٥ی بانەمەڕی ١٤٠٤؛ مامۆستا دوکتور سەلام مەحموودیان پێشنوێژی هەینیی گوندی "بێورانی خوارێ" و مامۆستا حەسەن خزری پێشنوێژی هەینیی گوندی "بێورانی سەرێ" سەر بە شاری سەردەشت، لەلایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی ورمێوە هەرکامیان بە دوو ساڵ بەندکرانی…

١٦ی گوڵانی ٢٧٢٥ سەردەشت
کوردستان

بەندیخانەی یەزد؛ ئیتلاعاتی سپا پێشی بە چوونە مورەخەسیی خالید زەمانی گرتووە

ئیتلاعاتی سپای پاسداران سەرەڕای ڕەزامەندیی بەندیخانەی ناوەندیی یەزد و دادستانی ئەم شارە لەگەڵ داواکاریی مورەخەسیی خالید زەمانی، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری خۆی، پێشی بە چوونی ناوبراو بۆ مورەخەسی گرت.

١٥ی گوڵانی ٢٧٢٥
کوردستان

بەندیخانەی تارانی گەورە؛ بێبەریکردن لە وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی و کەمتەرخەمیی پزیشکی سەبارەت بە ڕەزا ڕەمەزانزادە و درێژەکێشانی ڕاگرتنی لە بەندی تاوانە مەترسیدارەکان

١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٤؛ ڕەزا ڕەمەزانزادە، بەندکراوی سیاسیی کورد کە خەریکی تێپەڕاندنی ماوەی سزای دوو ساڵ و شەش مانگ بەندکران لە بەندیخانەی تارانی گەورەیە، سەرەڕای ئەوەی کە ماوەی زیاتر لە چوار مانگە لە بەندی تاوانە مەترسیدارەکان ڕاگیراوە، بە هۆی…

١٤ی گوڵانی ٢٧٢٥
کوردستان

بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی ئیبراهیم مەردانی پاش بەشداریی میوانەکانی بە "جلوبەرگی خاکی" لە ڕێوڕەسمی شایی منداڵەکەی

ڕۆژی شەممە ١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٤، ئیبراهیم مەردانی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان، بە هۆی بەشداریی میوانەکانی لە ڕێوڕەسمی شایی منداڵەکەی بە "جلوبەرگی خاکی"یەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٤ی گوڵانی ٢٧٢٥ بۆکان