كەبوودوەند: پێش بە كارەساتی مرۆیی لە کۆبانی بگرن
سەرۆكی دەستبەسەركراوی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان لە پەیامێكدا پەرچەكرداری بە ئاڵوگۆڕەكانی ئەم دوایانەی سووریە نیشان دا.
سەرۆكی دەستبەسەركراوی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان لە پەیامێكدا پەرچەكرداری بە ئاڵوگۆڕەكانی ئەم دوایانەی سووریە نیشان دا.
خوێندکارێکی دەستبەسەرکراوی کورد لە شاری مەریوان، پاش ٢٠ رۆژ دەستبەسەری لە ئیدارەی ئیتلاعات، رەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.
راپۆرتی سێ مانگەی ئاماریی ئاژانسی کوردپا بەپێی حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ناوچە کوردنشینەکانی بڵاو دەکرێتەوە.
حەفتەی یەکەمی مانگی رەزبەری ١٣٩٣ی هەتاوی
باوکی کٶلبەرێکی دەستبەسەر کراوی خەڵکی ناوچەی پاوە، بە بیستنی هەواڵی دەستبەسەرکرانی کوڕەکەی بە دەستی هێزە چەکدارەکانی سوپای پاسداران جێگی لە مقەڕی ژاڵە، تووشی جەڵتە و شۆک هات و لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.
لە کاتێکدا کە حەسەن رۆحانی لە وتوێژێکدا لەگەڵ کەناڵی "سی ئێن ئێن"، نکۆڵی لە هەبوونی رۆژنامەنووسی زیندانی لە وڵاتی ئێراندا کرد، دەیان رۆژنامەنووس تەنیا بەهۆی چالاکیی مافی مرۆڤ و رۆژنامەنووسییەوە لە زیندانەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندان.
مامۆستایەكی زانكۆی شاری مەهاباد بە هۆی فشاری ناوەندە ئەمنیەتییەكان و بانگهێشتكردنی بەردەوامی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێو مەهاباد بەناچاری زێدی خۆی بەجێهێشت.
چالاكانی سیاسی، رۆژنامەنووسان و بەرگریكارانی مافی مرۆڤی كوردستان و ئێران بە بڵاوكردنەوەی بیاننامەیەک، پەرچەكردارییان بە دۆخی شاری كۆبانی و ئاڵوگۆڕەكانی كوردستانی سووریا نیشان دا.
سەرنووسەری ماڵپەڕی شارنیوز لە شاری سەقز، بە تۆمەتی "شێواندنی رای گشتی" بانگهێشتی دادگای ئینقلابی ئەو شارە کرا.
زیندانییەكی عەقیدەتی دوای تێپەڕینی سێمانگ لەدەستبەسەرکرانی و راگرتنی لەگرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی زاهیدان و كرماشان، بۆ گرتووخانەی دیزڵئابادی شاری كرماشان راگوێزرا.