پێنجشەممە، ٢٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

بۆکان؛ جەلال وەفایی و فەردین وەفایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

سەرلەبەیانیی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤، دوو برا بە ناوەکانی "جەلال وەفایی" و "فەردین وەفایی" خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ بۆکان
کوردستان

مامۆستا بەرزان مەلەکی پاش بانگکران بۆ دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان دەسبەسەر کرا

ڕۆژی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤، مامۆستا بەرزان مەلەکی، پێشنوێژی هەینی و مامۆستای مزگەوی جامێعەی شێخەینی سنە پاش بانگکران بۆ دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان و ئامادەبوون لەم دادگایەدا، دەسبەسەر کرا.

٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٥
کوردستان

بۆکان؛ بەفرین مەعرووفی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکران ڕەوانەی بەندیخانە کرا

ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤، بەفرین مەعرووفی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندی ژنانی بەندیخانەی ورمێ کرا.

٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ بۆکان
کوردستان

نەوسوود؛ محەممەد ڕەحیمی، کۆڵبەری لاو بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "محەممەد ڕەحیمی" کوڕی غەفوور و خەڵكی شاری "بانەوەڕە" سەر بە شاری پاوە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود گیانی لەدەست دا.

٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ نەوسوود
کوردستان

سەقز؛ ئەمجەد ساڵحزادە پاش چوار مانگ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

ڕۆژی شەممە ٣ی جۆزەردانی ١٤٠٤، ئەمجەد ساڵحزادە، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری سەقز، پاش چوار مانگ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە لە گرتنگەی شارامفەری سنە و ڕاگواستنی بۆ بەندیخانەی سەقز لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ میلیۆن تمەنی و…

٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ سەقز
کوردستان

مەهاباد؛ ناڕوونیی چارەنووسی تۆفیق ئەمینی سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٣ ڕۆژ لە دەسبەسەکرانی سەرەڕۆیانەی

٢ی جۆزەردانی ١٤٠٤؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٣ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی تۆفیق (چیا) ئەمینی، هاووڵاتیی کوردی خەڵكی مەهاباد، سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ مەهاباد