پێنجشەممە، ٢٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

کرماشان؛ مامۆستا ئایەت غوڵامی بە دوو ساڵ بەندکران سزا درا

٣ی جۆزەردانی ١٤٠٤؛ مامۆستا ئایەت غوڵامی، مامۆستای سوننە مەزهەب و پێشنوێژی پێشووی مزگەوتی "محەممەدەلموستەفا" لە کرماشان و مامۆستای قوتابخانەی زانستی دینی لەلایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدانەوە بە دوو ساڵ بەندکران سزا درا.

٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ کرماشان
کوردستان

ورمێ؛ جەلال فەرەجی و ڕۆژین خۆران لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

شەوی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤، جەلال فەرەجی و ڕۆژین خۆران، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارەکی "زێوە" سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ ورمێ
کوردستان

سنە؛ ژیان میری بە یەک ساڵ بەندکران و پێبژاردنی سزای نەختی مەحکووم کرا

چالاکێکی ژینگەپارێزی بە ناوی "ژیان (موکرات) میری" و خەڵکی گوندی "تەنگیسەر" سەر بە شاری سنە لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنەوە بە یەک ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و پێبژاردنی ٥٠ میلیۆن تمەن سزای نەختی مەحکووم کرا.

٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ سنە
کوردستان

سەوڵاوا؛ کوورش مورادی، کۆڵبەری لاوی کوژرا و ڕزگار وەتەندووست بە سەختی بریندار بوو

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٦ی جۆزرەدانی ١٤٠٤، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "کوورش مورادی" بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە بەرزاییە سنوورییەکانی شاری سەوڵاوا گیانی لەدەست دا و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "ڕزگار وەتەندووست" لەم ڕووداوەدا بریندار…

٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ سەوڵاوا
کوردستان

مامۆستا بەرزان مەلەکی بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی لە بەندیخانەی هەمەدان ئازاد کرا

ڕۆژی سێشەممە ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٤، مامۆستا بەرزان مەلەکی، پێشنوێژی هەینی و مامۆستای مزگەوی جامێعەی شێخەینی سنە بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی لە بەندیخانەی هەمەدان ئازاد کرا.

٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٥
کوردستان

شاباد؛ شەهاب دارابی شۆفێری کامیۆن و بلاگێر، بە هۆی پەیوەستبوون و پشتیوانی لە مانگرتنەکان دەسبەسەر کرا

ڕۆژی سێشەممە ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٤، شەهاب دارابی، خەڵکی شاباد، شۆفێری کامیۆن و بلاگێری ناسراو بە "یووزی ئاسیا" بە هۆی پەیوەسبوون بە مانگرتنی کامیۆنداران و پشتیوانی لە مانگرتنەکان لە ئینستاگرامەکەی خۆیدا، پاش داخرانی دوو لاپەڕەی ئینستاگرامییەکەی…

٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ شاباد
کوردستان

سزای سێدارەی ڕەحیم ئەمیری و ئەمیر ئیبراهیمی، دوو بەندکراوی خەڵكی هەرسین لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی سێشەممە ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٤، سزای سێدارەی دوو بەندکراو بە ناوەکانی "ڕەحیم ئەمیری" و "ئەمیر ئیبراهیمی" خەڵكی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کرا.

٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٥
کوردستان

سنە؛ بانگکرانی لەیلا پاشایی و باران ساعدی بۆ دادگا بە مەبەستی تێگەیاندنیان لە تۆمەتە نوێیەکانیان و بەرزکردنەوەی ڕێژەی بارمتەکە

ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤، لەیلا پاشایی و باران ساعدی لە چالاکانی مافی ژنان و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە سنە، کە لە ڕەشەمەی ١٤٠٣دا لە پێوەندی لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ٨ی مارس دەسبەسەر کرابوون، پاش بانگکران بۆ…

٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ سنە
کوردستان

بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی سمکۆ یووسفی، مامۆستای زمانی کوردی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤، سمکۆ یووسفی، مامۆستای زمانی کوردیی خەڵکی گوندی "سڵامەت" سەر بە شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ بۆکان