چالاکانی مەدەنی سەردەشت رێزیان لەقوتبەدین سادقی گرت
چالاکانی مەدەنی شاری سەردەشت بە بۆنەی ٧ی پووشپەڕ و کارەکانی قوتبەدین سادقی تەندیسێکیان وەکوو ڕێز لێنان پێشکەش بەو هونەرمەندە کوردە کرد.
چالاکانی مەدەنی شاری سەردەشت بە بۆنەی ٧ی پووشپەڕ و کارەکانی قوتبەدین سادقی تەندیسێکیان وەکوو ڕێز لێنان پێشکەش بەو هونەرمەندە کوردە کرد.
ئانجلیناجوولی ئەکتەری ناوداری هالیوود و نوێنەری کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان پشتیوانی لە فیلمی " ژیان لە سنوور" لەدەرهێنانی بەهمەن قوبادی سینەماکاری کورد کرد.
کۆرێکی هەڵسەنگاندن و رەخنەیی لەپیرانشار بۆ بەرهەمی سینەمایی، سینەماکاری کورد جەلال ساعیدپەنا بهڕێوهچوو.
هونەرمەندانی کوردی خەڵکی شاری پاوە گۆرانییەک بۆ پشتیوانی و رزگار کردنی کانی بڵ بەرهەم دێنن.
راوچییەکی خەڵکی بوکان بە مەبەستی ئاشتبوونەوەی لەگەڵ سروشت و پاراستنی ژینگەی کوردستان کەوەکانی ئازاد کردو چەندین قەفەسیشی سووتاند.
"ژیان لەسنوور" کە باس لەچیرۆکی منداڵانی شەڕ و ئاوارەکان دەکات لەلایەن بەهمەن قوبادیی سینەماکاری ناسراوی کوردەوە بەرهەم هاتووە.
ئەندامانی کەمپەینی " پشتیوانی لەکیسەڵەکان" و ژمارەیەک ژینگەپارێز کۆبوونەوەیەکیان لە پیرمرای شاری بانە بۆ پشتیوانی لەئەو جۆرە ئاژەڵانەی کە لەئاگرکەوتنەوەی دارستان و لێڕەوارەکانی کوردستان لەناو دەچن بەڕێوە برد.
سێ شاخەوانی کوردی خەڵکی شاری شنۆ بۆ پشتیوانی لە ژینگە و چیای ئاویەر، لووتکەی دەماوەندیان بڕی.
چالاکانی مافی ژنان و ژینگەپارێزی لە شاری سنە، بۆ پشتیوانیی لە کێوی ئاویەر کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان وەرێخست.
لەشاری بۆکان سیمینارێک لەژیر ناوی "سەردار عەزیز خانی موکری" لەلایەن ئەنجومەنی شۆرای ئەو شارەوە ساز دەکرێت.