کرماشان/ منداڵانی کار بە دووچەرخەسواری پاڵپشتییان لێکرا
ژن و مێردێکی کورد بە دووچەرخە مەودای ١٣٧ کیلۆمیتریی سنە بۆ کرماشانیان بڕی و پاڵپشتی خۆیان لە منداڵانی کار دەربڕی.
ژن و مێردێکی کورد بە دووچەرخە مەودای ١٣٧ کیلۆمیتریی سنە بۆ کرماشانیان بڕی و پاڵپشتی خۆیان لە منداڵانی کار دەربڕی.
یاریزانێکی تۆپی پێ لە شاری مەریوان بۆ لیگی باڵای ئێران هەڵبژێردرا.
دوو منداڵی لە پارێزگای ورمێ، لە کێبڕکێیەکی نیگارکێشییدا کە لە وڵاتی چین بەڕێوە چوو، دیپلۆمی شانازییان بۆ خۆیان تۆمار کرد.
وەرزشوانێکی خەڵکی شاری کرماشان، توانیی لە کێبڕکێی شمشێربازی "پێشەنگایەتی"ی وڵاتانی ئاسیا و ئۆقیانووسییە، کە لە وڵاتی ئۆسترالیا بەڕێوەچوو، پلەی یەکەم بەدەست بێنێ.
پێشانگایەکی دێکۆمێنتاری لە سەر ئێعدام کردنی زیندانییانی سیاسی ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی، لە وڵاتی فەرانسە بەڕێوەچوو.
بە وەرگرتنی ئاڵای ئۆلەمپیک لەلایەن فەرمانداری شاری تۆکیۆ، یارییەکانی ئۆلەمپیادی سی و یەکەم لە برێزیل بە فەرمی کۆتایی پێهات.
لە ئەنجامی کێبڕکێ وەرزشییەکان، وەرزشوانانی کورد جارێکی دیکە لێهاتوویی خۆیان سەلماند و دوو مێداڵی زێڕیان لە کارنامەی خۆیاندا تۆمار کرد.
دێرینەناسەکان لە کاتی لێکۆڵینەوە لە ئاسەوارە کۆنەکانی کوردستان، لە شارەکانی مەریوان و سەردەشت، ئاسەواری مێژوویی هەزارەی یەکەمی پێش لە ئیسلامیان دۆزیەوە.
زۆرانبازی كوردی تیمی ئازەربایجان، توانیی میدالی برۆنزی كێبڕكێی زۆرانبازیی فەرەنگیی ئۆلەمپیكی ٢٠١٦ی ڕیۆدۆژانیرۆ بۆ خۆی دەستبەر بكات.
کیانووش ڕۆستەمی، وەزنەبەرداری کرماشانی توانیی یەکەمین میداڵی کاروانی وەرزشیی ئێران لە ئۆلەمپیکی ڕیۆ بە دەست بێنێت و ئەو تەلیسمە بۆ وەرزشوانانی ئێرانی بشکێنێت.