سەربەرزیی کچان و کوڕانی وەرزشوانی کورد، بەردەوامە
ژنانی وەرزشوانی کرماشانی لە بواری "دراگۆنبت" پلەی یەکەمی کێبڕکێکانییان مسۆگەر کردووە.
ژنانی وەرزشوانی کرماشانی لە بواری "دراگۆنبت" پلەی یەکەمی کێبڕکێکانییان مسۆگەر کردووە.
"ئارمین مەحموودی"، وەرزشوانێکی بواری بیلیارد، لە بیست و دووهەمین خولی کێبڕکێکانی وڵات، توانیویەتی پلەی یەکەمی ئەم کێبڕکێانە بۆ خۆی مسۆگەر بکات.
یەکێک لە ئاوازدانەرەکانی کورد، خەڵاتی ئەنجومەنی ڕەخنەگرانی موسیقای لە وڵاتی ئاڵمان بە دەست هێنا.
چالاکانی فەرهەنگیی کوردستان، تەندیسی خوڵقێنەری بەرهەمی ئەدەبیی "گڵگۆی تازەی لەیل"یان لە پارکی شانۆی شاری مەریوان ڕوونوێنی کرد.
فێدراسیۆنی جیهانیی تۆپی پێ، بۆ هەڵبژاردنی باشترینەکانی فیفا بانگهێشتی هەواڵنێرێکی وەرزشیی کوردی کردووە.
هونەرمەندێکی کورد دیپڵۆمی شانازیی فێستێڤاڵی نێونەتەوەیی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.
لە کێبڕکێکانی پاڵەوانیی زۆرانبازیی ئازادی ئێراندا، کرماشان پلەی دووهەمی ئەم کێبڕکێیانەی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.
قوتابییەکی قۆناغی سەرەتایی لە شاری مەریوان، دیپلۆمی ئیفتخاری لە کێبڕکێی بیرکاری کانگۆرۆ بە دەست هێنا.
پاش کۆچ کردنی دوو وەرزشوانی بواری ژیمناستیک لە ئێران، و کەمساردیی بەرپرسان لەمەڕ هۆکاری کۆچی ئەم دوو وەرزشوانە، دوو وەرزشکاری دیکەی بواری ژیمناستیک بۆ وڵاتی ئۆتریش کۆچیان کردووە.
چالاکانی ژینگەپارێزی لە شاری سەلاسی باوجانی پێشوازیان لە شەریف باجور هێمای "نا بۆ ئازاردانی ئاژەڵان" کرد.