فەرهەنگی و ئەدەبی
ناوەندە مەدنییەکانی سنە مۆڵەتی بەڕێوەچوونی نەورۆزیان پێ نەدرا
ئۆرگانە دەوڵەتییەکانی حکوومەتی ئێران، بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز ئیزنیان بە ناوەندە مەدەنییەکان نەداوە.
دوو شاعێری کورد وەکوو "چهرەی" شێعری جوانی کوردی لە کرماشان دەستنیشان کران
بە بەشداری ژمارەیەک لە خاوەنڕایانی بواری فەرهەنگ و وێژەی کورد، دوو شاعێری کورد خەڵکی شاری کرماشان و ئیلام وەکوو "چهرەی" شێعری جوانی کوردی هەڵبژێردران.
یەکەمین کتیىی فێرکاری زمانی کوردی لە شاری سنە چاپ و بڵاوکرایەوە
یەکەمین پەرتووکی فێرکاریی بەشی زمان و وێژەی کوردیی زانستگای کوردستان بۆ وانەی "وشەناسی" لە ئاستی کارناسیدا لە شاری سنە کەوتە بەردیدی ئۆگرانی زمان و وێژەی کوردی.
تیمی وەرزشی شاری ئیلام ٨ میداڵی جۆراوجۆری لە کێبڕکێی وەرزشە ڕەزمییەکان بە دست هێنا
وەرزشوانانی شاری ئیلام لە کێبڕکێی وەرزشە ڕەزمییەکان کە لە شاری تاران بەڕێوەچوو، توانی ٨ میداڵی جۆراجۆر بۆ تیمەکەی دەستەبەر بکات.
هونەرمەندێکی مەریوانی بە هۆی نەدانی "حقالزحمە"وە لە لایەن شارەداری ناڕەزایەتی دەربڕی
نەدانی پارە لە لایەن شارەداری مەریوان،ناڕەزایەتی هونەرمەندێکی خەڵکی ئەو شارەی لێ کەوتەوە.
بەردەوام بوونی وەرزشوانانی کورد لە بەدەست هێنانی میداڵی جیهانی
لە درێژەی سەرکەوتنی وەرزشوانانی کورد لە بە دەستهێنانی میداڵە جیهانییەکان، وەرزشوانێکی کورد خەڵکی کامیاران میداڵی زێری له وڵاتی گورجستان بە دەست هێنا.
کۆڕێکی ڕێزلێنان بۆ شاعیری هاوچەرخی کوردستان "ک.د.ئازاد" بەڕێوە چوو
لە لایەن ئەنجومەنی ئەدەبی ـ فەرهەنگیی "بەڕۆژە"ـی شاری بانە و ئەنجومەنی ئەدەبی ـ فەرهەنگیی ''هاژەی کۆخان" کۆڕێکی ڕێزلێنان بۆ شاعیری هاوچەرخی کوردستان "ک.د.ئازاد" بەڕێوە چوو.
سەردیسی عوسمان هەورامی لە لایەن هادی زیائەدینی لە شاری سنە ڕوونوێنی کرا
لە ڕێوڕەسمێکدا بە بەشداری خەڵک و ژمارەیەک لە هونەرمەندانی کوردستان، ڕێز لە یەکێک لە هونەرمەندانی ناوچەی هەورامان لە شاری سنە گیرا.
مێرمنداڵێکی کورد پلەی یەکەمی کاراتەی وڵاتی ڕۆمانی بە دەست هێنا
کچە مێرمنداڵێکی کوردی خەڵکی شاری جوانڕۆ، دوو مێداڵی زێڕ و بڕۆنزی لە کێبڕکێی جیهانی جامی کاراتەی ئازاد، لە وڵاتی ڕۆمانی وەدەست هێنا.









