خاکەلێوەی ١٤٠٣؛ ١١٧ حاڵەتی ئاشکرای پێشلێکردنی مافی مرۆڤ لە کوردستان
ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا، لە ڕاپۆرتی مانگانەی خاکەلێوەی ١٤٠٣دا، پەرژاوەتە سەر ١١٧ حاڵەتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ئێراندا.
ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا، لە ڕاپۆرتی مانگانەی خاکەلێوەی ١٤٠٣دا، پەرژاوەتە سەر ١١٧ حاڵەتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ئێراندا.
هاوکات لەگەڵ جێبەجێکرانی گەڵاڵەی حکوومەتیی "نوور"، لە ٢٥ی خاکەلێوەی ئەمساڵەوە، کە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە و لە سەرتاسەری ئێراندا بەڕێوە دەچێ، ڕاپۆرتەکان باس لە هۆشداریدان و سزادانی نەختیی بنەماڵەی قوتابییان و بێبەریکرانی مامۆستایان لە…
لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاویدا بەگشتی ٥٠٧ کۆڵبەر لە کوردستانی ئێران کوژراون و بریندار کراون. زیاتر لە ٨١٪ی ئەم کۆڵبەرانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار کراون. هەروەها ٢٨ کەس لەم کۆڵبەرانە تەمەنیان کەمتر لە ١٨ ساڵە.
نەورۆزی ١٤٠٣، ڕۆژگەلێکی خوێناوی بۆ کۆڵبەرەکان لە کوردستان بووە. لە ماوەی ڕۆژانی یەکەم هەتا یازدەهەمی خاکەلێوەی ١٤٠٣، سەرجەم ٤٣ کۆڵبەر کوژران و بریندار بوونە.
دوای تێپەڕبوونی یەک ساڵ لە لەسێدارەدرانی مەحیەدین ئیبراهیمی، بەندکراوی سیاسیی کوردی خەڵکی شنۆ، تەرمەکەی هەروا بێسەروشوێنە و بنەماڵەکەی تاکوو ئێستاش هیچ زانیاریەکیان لەمەڕ شوێنی ناشتنەکەی نییە.
ئێوارەی ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١، مەحموود عەبدی، خۆپیشاندەرێکی تەمەن ۴۳ ساڵ، یاریدەدەری برینداران و خەڵکی بۆکان، کە لە ڕەوتی خۆپیشاندانە گشتییەکانی ئەو شارە لەگەڵ ژمارەیەک، ڕۆڵی خۆڕێکخستن بۆ یارمەتیدانی بریندارەکانی لە ئەستۆ گرتبوو، چوار جار…
بەبۆنەی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژن، کوردپا ئامارێکی سەبارەت بە ژنانی بەندکراوی سیاسیی لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامیدا بڵاو کردەوە.
بەبۆنەی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان، کوردپا ئامارێکی لە دەرکرانی سزاکانی بەندکران، لێدانی قامچی، پێبژاردن و سزای تەواوکەر دژی ژنانی دەسبەسەرکراوی کورد لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا (٨ی مارسی ٢٠٢٣ هەتا ٨ی مارسی ٢٠٢٤) بڵاو کردەوە.
سەرەڕای ئەوەیکە سزای بەندکرانی سوعدا خەدیرزادە، بەندکراوی سیاسیی کورد بە تۆمەتی "هاوکاری لە کوشتن"، لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە ڕەت کراوەتەوە، بەڵام بە فەرمانی ناوەندە ئەمنییەتییەکان، لە دادگای ئینقلابی میاندواودا دۆسییەیەکی نوێ بۆ تۆمەتی…
شەوی ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١، "عەلی میسری" هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە خەڵکییەکانی ئەو شارە، بەهۆی تەقەی زیاتر لە ٢٣ گولـلەی ساچمەیی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی "کڵانتەریی ١٣"ی مەهاباد، لە چاوی چەپی، پشتی و دەستی بە سەختی…