ھەینی، ٣٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

سەڵماس؛ لەتیف یەعقووبی بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت کوژرا

ڕۆژی سێشەممە ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٤، هاووڵاتییەک بە ناوی "لەتیف یەعقووبی" کوڕی حوسێن و خەڵکی گوندی "کۆزەڕەش" سەر بە شاری سەڵماس کە حەفتەی پێشتر بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە بریندار کرابوو، بە هۆی سەختی برینەکانییەوە لە…

٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٥
کوردستان

ئیلام؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی ساسان چەمەن‌ئارا بەندکراوی سیاسیی پێشوو و هونەرمەندی کورد

ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤، ساسان چەمەن‌ئارا، بەندکراوی سیاسیی پێشوو و هونەرمەندی کوردی خەڵکی ئیلام، لەلایەن ‌هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ ئیلام
کوردستان

مەهاباد؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکرانی خدر و کلارا ڕەسووڵی، باوک و خوشکی کارۆ ڕەسووڵی و هەڕەشەی میدیاکانی سەر بە ناوەندە ئەمنییەتییەکان بۆ بڵاوکردنەوەی دانپێدانانی زۆرەملێ

٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٤؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٣ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و توندوتیژانەی خدر ڕەسووڵی (لەدایکبووی ١٣٣٥) و کلارا ڕەسووڵی (لەدایکبووی ١٣٦٧)، دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە کە باوک و کچن، هێشتا لە…

٣١ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ مەهاباد
کوردستان

سلێمان عەبدی، چالاکی سێنفیی مامۆستایان بە خانەنشینکران و کەمکردنەوەی دوو گرووپ مەحکووم کرا

سلێمان عەبدی، ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان – سەقز لەلایەن لێژنەی سەرەتایی پێڕاگەیشتن بە سەرپێچییە ئیدارییەکانی کارمەندەکانی پارێزگای سنە بە خانەنشینکران بەپێی ساڵەکانی خزمەتگوازریی دەوڵەتی بە کەمکردنەوەی دوو گرووپ مەحکووم…

٣٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٥
کوردستان

مەریوان؛ پەیام ئەحمەدی، کۆڵبەری لاو بە تەقەی هێزە نیزامییەکان کوژرا

ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤، کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی "پەیام ئەحمەدی" کوڕی سابیر و خەڵکی گوندی "بەرقڕوو" سەر بە شاری سەوڵاوا، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکومەت لە سنووری "هەنجیران"ی مەریوان گیانی لەدەست دا.

٣٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ مەریوان
کوردستان

شەهریاری تاران؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی ئێحسان خەزایی، برای عرفان خەزایی لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٤٠١

سەبارەت بە شوێنی ڕاگیران و دۆخی ئێحسان خەزایی، برای عرفان خەزایی لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی پاش دەسبەسەرکرانی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

٣٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٥
کوردستان

ڕاگواستنی ئەسعەد سدیقی بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە

ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤، ئەسعەد سدیقی، ئەندامی گرووپی شاخەوانیی "هەڵۆ"ی سەقز و خەڵکی گوندی "کاومەلە" سەر بە شاری سەقز، بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە ڕاگوێزرا.

٣٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٥
کوردستان

بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی ئیبراهیم جانەفەرد، بەندکراوی سیاسیی پێشوو و ڕاگواستنی بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ

ڕۆژی شەممە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٤؛ ئیبراهیم جانەفەرد، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان و بەندکراوی سیاسیی پێشوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا.

٣٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ بۆکان