پێنجشەممە، ٢٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

میاندواو؛ شەهاب تەوان بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە سێ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکرانی داسەپاو سزا درا

٣٠ی ڕەزبەری ١٤٠٤؛ لە درێژەی ڕەوتی دەرکردنی سزا دادوەرییەکان دژی چالاکان و هاووڵاتییانی کورد، شەهاب تەوان هاووڵاتیی کوردی خەڵکی "برایم ئاباد"ی سەر بە میاندواو لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارەوە بە سێ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکرانی…

٤ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٥ میاندواو
کوردستان

سنە؛ مامۆستا محەممەد خزرنژاد بۆ یەکەمین جار بە دانانی بارمتەی قورس مورەخەسیی پێ درا

ڕۆژی شەممە ٢٦ی ڕەزبەری ١٤٠٤، مامۆستا محەممەد خزرنژاد، مامۆستای ئایینی بەپێشینەی ٢٤ ساڵ پێشنوێژی و وانەوتنەوە پاش تێپەڕبوونی سێ ساڵ بۆ یەکەمین جار بە دانانی بارمتەی قورسی سەرووی پێنج میلیارد تمەنی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنەوە نێردرایە…

٤ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٥ سنە
کوردستان

میاندواو؛ دەرکردنی حوکمی ١٨ مانگ و ٦ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی داسەپاو دژی شەش هاووڵاتیی کورد

٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠٤؛ لە درێژەی ڕەوتی دەرکردنی سزای یاسایی دژی چالاکان و هاووڵاتییانی کورد، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا شەش هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندەکانی دەوروبەری میاندواو کە پێشتر بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن ناوەندە…

٢٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ میاندواو
کوردستان

مەهاباد؛ ئازادیی کاتیی خدر و کلارا ڕەسووڵی به بارمتەی قورس پاش دەسبەسەرکرانی درێژ ماوە

۲۷ی ڕەزبەری ۱۴۰۴؛ خدر و کلارا ڕەسووڵی، دوو هاووڵاتیی کورد کە باوک و کچن و خەڵکی مەهابادن، پاش دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و درێژماوە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێدا بە دانانی بارمتەی قورس و بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

٢٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ مەهاباد
کوردستان

بانە؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی شاهۆ ئیبراهیمی و ڕاگواستنی بۆ شوێنێکی نادیار

ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شاهۆ ئیبراهیمی" دانیشتووی گوندی "سەبەدلوو" سەر بە شاری بانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوینێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ بانە
کوردستان

سەقز؛ نەریمان ڕەندانی، چالاکی مەدەنی پاش ٦٠ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی کاتی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی شەممە ٢٦ی ڕەزبەری ١٤٠٤، نەریمان ڕەندانی چالاکی مەدەنیی خەڵکی سەقز پاش ٦٠ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی کاتی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرا.

٢٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ سەقز
کوردستان

سەقز؛ ئازادیی کاتی چوار هاووڵاتیی کورد پاش ٦١ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە بە دانانی بارمتە

ڕۆژی شەممە ٢٦ی ڕەزبەری ١٤٠٤؛ چوار هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی ئومید ڕەحیم‌زادە، مێهدی کەماڵی، زەکەریا مورادی و محەممەد ئەمین‌پوور پاش ٦١ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

٢٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ سەقز
کوردستان

سنە؛ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی ئازاد حاجی میرزایی، چالاکی مەدەنی و دەسبەسەرکراوی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی

ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٤، "ئازاد حاجی میرزایی" چالاکی مەدەنی و لە دەسبەسەرکراوانی ژن، ژیان، ئازادی، خەڵکی گوندی "باوەرێز" سەر بە شاری سنە، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ سنە
کوردستان

مەریوان؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی محەممەد دادڕەس و ڕاگواستنی بۆ شوێنێکی نادیار

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠٤، هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی بە هێرشی چەکدارانە بۆ سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی "محەممەد دادڕەس" لە ئاوایی «سەردۆش» سەر بە شاری مەریوان، بە بێ بەڵگەی یاسایی ناوبراویان دەسبەسەر کردووە و…

٢٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ مەریوان
کوردستان

بانە؛ کۆڵبەرێک بە هۆی تەقینەوەی مین لاقێکی خۆی لەدەست دا

٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٤؛ "ناسر ڕەحیمی" کۆڵبەری خەڵكی گوندی "مەنیجلان" سەر بە شاری بانە، کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا و لە کاتی کۆڵبەریکردندا بە هۆی تەقینەوەی مین، بەسەختی بریندار ببوو، لاقێکی لەدەست دا.

٢٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ بانە