شەممە، ٢ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

حەمید قوربانی خوازیاری دژکردەوەی جیهانی بەنیسبەت حوکمی ئێعدامی باوکی بوو

حەمید قوربانی، کوڕی حەیدەر قوربانی زیندانیی سیاسیی کورد؛ مەحکووم بە ئێعدام لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا، ڕوو لە خەڵکی ئێران و ئازادیخوازانی جیهان ڕایگەیاند؛ کە باوکی هیچ جۆرە تاوانێکی ئەنجام نەداوە.

١٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٠
کوردستان

چالاکییەکی ژینگەپارێزی لە "کانی لۆسە"ی بادیناوێی پیرانشار بەڕێوە چوو

ڕۆژی هەینی ١٧ی گەلاوێژ، بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییانی پیرانشار، چالاکییەکی ژینگەپارێزیی بەرین لە دۆڵەنێ و سەیرانگەی تاڤگەی کانی ‌لۆسە بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی ژینگەی کوردستان، هاوڕێیان: "موختار خەندانی، بیلال…

١٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٠
کوردستان

لێداوانە دژ بە یەکەکان لەسەر کوژرانی گرووبانێکی نیزامی

پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی کوژرانی یەکێک لە مەئموورانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ، بەرپرسانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت و کاناڵەکانی سەر بە حکوومەت، هەر کامەیان و بە جۆرێک باسیان لە کوژرانی ئەو مەئموورە نیزامییە کرد.

١٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٠
کوردستان

سێ لاوی کورد لە داڵاهۆ دەسبەسەر کران

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی گەلاوێژ، سێ لاوی کورد بە ناوەکانی "یەحیا سەید مورادی" تەمەن ١٩ ساڵ، "ئارش دارابی" تەمەن ١٨ ساڵ و "ئەفشین سەید مورادی" تەمەن ٢٠"، خەڵکی گوندی "دارابـ"ـی بەخشی ڕێژاوی شاری داڵاهۆ، لەلایەن ‌هێزە…

١٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٠
کوردستان

کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە لە سنووری نەوسوود ئەشکەنجە کراوە

ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "موبین حوسێنی" کوڕی "سیرووس"، تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی گوندی "دووریسانـ"ـی پاوە، بەهۆی ئازار و ئەشکەنجەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە بریندار بووە.

١٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٠