تاران؛ ڕەزا ڕیزوەندی، ئەندازیاری تەمەن ٢٧ ساڵانی کورد؛ هێشتا بۆ بنەماڵەکەی دیار نییە لە شەقامدا کوژراوە یان لە گرتنگە
٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "ڕەزا ڕیزوەندی" لاوی تەمەن ٢٧ ساڵانی کوردی خەڵکی کرماشان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی تارانە. سەرەڕای تێپەڕبوونی کات، بۆ بنەماڵەکەی ڕوون نەبووەتەوە کە ئایا لە شەقامدا و بە تەقەی ڕاستەوخۆ…









