پێنجشەممە، ٣٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

زیندانییەک بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامەکەی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرا

ڕۆژی یەکشەممە ٧ی بەفرانبار، زیندانییەک تۆمەتبار بە "قەتڵ" بە ناوی "مستەفا سەیفی" تەمەن ٢٨ ساڵ کوڕی عەتا خەڵکی گوندی "وێژنان" سەر بە شاری سەوڵاوا، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لە سێدارەدانەکەی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی زیندانی سنە کرا.

٩ی بەفرانباری ٢٧٢٠
کوردستان

ژنێک لە زیندانی سنە ئێعدام کرا

ڕۆژی یەکشەممە ٧ی بەفرانبار، ژنە هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "زەینەب خودامورادی" تەمەن ٤٣ ساڵ خەڵکی شاری قوروە بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" لە زیندانی ناوەندیی سنە، لە سێدارە درا.

٨ی بەفرانباری ٢٧٢٠
کوردستان

شاکر بێهرووزی بۆ دووهەم جار حوکمی ئێعدامی بە سەردا سەپا

شاکر بێهرووزی، زیندانیی سیاسیی کورد کە لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێ، بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، لە دۆسیەیەکی نوێی دیکەدا لەلایەن دادگای کەیفەریی ١ی تایبەت بە لاوانی ورمێ دووبارە بە ئێعدام مەحکووم کرا.

٦ی بەفرانباری ٢٧٢٠
ئێران

عەبدولحەمید میربەلووچ زەهی، ئێعدام کرا

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٦ی بەفرانبار، "عەبدولحەمید میربەلووچ زەهی" تەمەن ٣٠ کوڕی داد ڕەحیم، ناسراو بە "ئۆوویس" ئەندامی ڕێکخراوی جەیشولعەدل، لە زیندانی زاهیدان ئێعدام کرا.

٦ی بەفرانباری ٢٧٢٠