"جەوانمیر مورادی"، چالاکی کرێکاری بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی بەفرانبار، "جەوانمیر مورادی"، چالاکی کرێکاری و خەڵکی شاری "کرماشان"، بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی "دێزڵئاوا" ئازاد کرا.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی بەفرانبار، "جەوانمیر مورادی"، چالاکی کرێکاری و خەڵکی شاری "کرماشان"، بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی "دێزڵئاوا" ئازاد کرا.
ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانبار، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئیمان عەبدی" و "سۆران حوسێنزادە"، خەڵکی شاری "مەهاباد"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد سەمیع خادم" تەمەن ٢٥ ساڵ خەڵکی شاری پیرانشار دانیشتووی شنۆ، بۆ بەندی زیندانییانی سیاسیی زیندانی ورمێ، ڕاگوێزرا.
یەک هەزار و ٢٥٨ کەس، لە ٨ مانگی سەرەتایی ئەمساڵدا لە ئێران، بەهۆی ڕووداوی کار گیانیان لەدەست داوە کە بەنیسبەت ساڵی ٩٨، لەسەدا ٣.٩ زیادی کردووە.
ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بەفرانبار، کرێکارێکی کورد بە ناوی "ئەبووبەکر یەعقووبی" خەڵکی گوندی "بێسارانـ"ـی شاری مەریوان، بەهۆی کارەباگرتوویی، گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "عیرفان عەزیزیانی" کوڕی محەممەد ساڵح خەڵکی شاری سەلاسباوەجانی، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەوسوود بریندار کرا.
لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە شاری مەریوان، ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی دیکەی کورد بە ناوی "زانیار موعتەمیدی" دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
پاش ڕەتکردنەوەی حوکمی ١٥ ساڵ زیندانیی سەعید سەنگەر، زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی ورمێ لە دیوانی باڵای وڵاتەوە، ئەو زیندانییە سیاسییە بانگهێشتی لقی ١ی دادگای ئینقلابی ورمێ کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بەفرانبار، چالاکێکی ژینگەیی کورد بە ناوی "سیروان کەریمزادە" خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
هەواڵدەریی حکوومەتیی "ئیلنا"، لە هەواڵێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە ٦٠ کرێکار کە بە شێوەی گرێبەست لە یەکەکانی شیرینسازیی پێترۆشیمیی ئیلام خەریکی کارکردن بوونه لەسەر کارەکانیان دەرکراون.