پێنجشەممە، ٣٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

چالاکێکی مەدەنی لە مەهاباد دەسبەسەر کرا

ڕۆژی شەممە ٤ی ڕێبەندان، چالاکێکی مەدەنی بە ناوی "ئەرەستوو مەلاڕەحیمی"، خەڵکی مەهاباد، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، دەسبەسەر کراوە.

١٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد لە پاوە دەسبەسەر کرا

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەعید خالیدی"، کوڕی ئەمین و خەڵکی گوندی "ساتیاری" سەر بە بەخشی باینگانی پاوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی مەریوانی پاش دەسبەسەرکرانی لە تاران، ڕەوانەی گرتنگەیەکی ئەمنییەتی لە سنە کرا

ڕۆژی دووشەممە ‌۲۲ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەرامەرز محەممەدی"، خەڵکی مەریوان و دانیشتووی تاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە سنە کراوە.

٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠
کوردستان

دوو هاووڵاتیی بۆکانی ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ کران

دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "قادر ڕەسووڵپوور" و "محەممەد حاجی ڕەسووڵپوور"، خەڵکی بۆکان پاش دەسبەسەری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ کران.

٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠
کوردستان

ڕێژەی گیانلەدەستداوان بەهۆی گازگرتوویی لە پارێزگای ورمێ ٤٢ لەسەد بەرز بووەتەوە

"باقر بەهرامی"، بەڕێوەبەری ناوەندی ڕووداوەکان و فەورییەتییە پزیشکییەکانی ورمێ ڕایگەیاندووە: "ڕێژەی گیانلەدەستداوانی گازگرتوویی هاووڵاتییان لە پارێزگای ورمێ لە ماوەی سەرەتای ئەمساڵ هەتا ئێستا، ٤٢ لەسەد بەرز بووەتەوە".

٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠