پێنجشەممە، ٣٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە دانانی بارمتە لە زیندانی ورمێ ئازاد کران

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی ڕێبەندان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەحمەد خۆشمیرزادە" تەمەن ٣٢ ساڵ و "محەممەدئەمین ڕەحمانی" تەمەن ١٧ ساڵ، خەڵکی شاری شنۆ، هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ١٥٠ ملیۆن تمەنی، بە شێوەی کاتی لە زیندانی ورمێ ئازاد کراون.

٢٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠
کوردستان

کرێکارانی شارەداریی بیجاڕ بەهۆی وەرنەگرتنی مووچەی ٣ مانگیان لە کۆکردنەوەی زبڵەکان خۆیان بواردووە

کرێکارانی شارەداریی بیجاڕ، بە نیشانەی ناڕەزایەتی‌دەربڕین لەمەڕ وەرنەگرتنی مووچەی ٣ مانگیان و هەروەها وەرنەگرتنی پارەی ١٠ مانگ ئیزافەکاری، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە بەردە م بینای شۆرای ئەو شارەوە کۆبوونەتەوە و لە کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاکەکان، خۆیان…

٢٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠
کوردستان

کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بریندار بوو

شەوی یەکشەممە ٢٦ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سەیوان شێرمحەممەدی"، خەڵکی گوندی "مەنسوور ئاقایی" سەر بە بەخشی شاهۆی ڕوانسەر، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران بریندار بووە.

٢٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠
کوردستان

سابیر کەمانی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی ڕێبەندان، سابیر کەمانی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "ئەنبێ" سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ، لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

٢٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠
کوردستان

دادگای ئینقلابی مەهاباد سێ مانگ زیندانی بە سەر حوسێن حەسەن‌خانی سەپاند

"حوسێن حەسەن‌خانی"، مامۆستای خانەنشینکراو و ئەندامی مەکتەب قورئانی کوردستان، بە تۆمەتی "پڕۆپاگەندە دژی نیزام"، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی مەهاباد، بە سێ مانگ زیندان مەحکووم کرا.

٢٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠
کوردستان

دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەیان ڕەوانەی زیندانی ورمێ کران

ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕێبەندان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەحمەد خۆشمیرزادە"، تەمەن ٣٢ ساڵ و "محەممەدئەمین ڕەحمانی"، تەمەن ١٧ ساڵ، خەڵکی شاری شنۆ، بۆ بەندی زیندانییانی سیاسی و هەروەها بەندی کانوونی زیندانی ورمێ ڕاگوێزراون.

٢٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠