کۆڵبەرێکی کورد لە بەرزاییەکانی "تەتە" بریندار بوو
ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سۆران قادری" تەمەن ٣٥ ساڵ خەڵکی شاری مەریوان، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە بەرزایییەکانی "تەتە"ی هەورامان، پێکرا.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سۆران قادری" تەمەن ٣٥ ساڵ خەڵکی شاری مەریوان، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە بەرزایییەکانی "تەتە"ی هەورامان، پێکرا.
دوو کرێکاری کورد خەڵکی شارەکانی سەردەشت و سەقز، بەهۆی ڕووداوی کار گیانیان لەدەست دا.
لە بەشێکی ڕاگەیەندراوی ئەو نووسەر و هونەرمەند و چالاکانەدا، هاتووە: هاووڵاتییانی هێژا و خەڵکی شەریف و بەرێزی پارێزگاری کرماشان، هەروەک ئاگادارن، ماوەیەک بە ناوی قەبیلە و عەشیرە، ئاڵۆزی و شەڕ و تێکەڵچوون لەنێو تایفەکانی قەڵخانی و جاف لە…
ڕۆژی ڕابردوو، بەهۆی ئاگرگرتنی زەوی و زاری جووتیاران، ٨٠ هێکتار گەنم و جۆی جووتیاران لە پارێزگای کرماشان، بوونە خۆڵەمێش.
تەرمی عرفان ساعدپەنا، مامۆستای زمانی کوردی و لە چالاکانی دیاری مەدەنیی شاری سنە، پاش سێ ڕۆژ، لە بەنداوی قشلاخی سنە دۆزرایەوە.
لە ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی جۆزەردان، زیندانییەک بە ناوی "ئازاد سەعیدی"، تەمەن ٣٩ ساڵ، کوڕی ڕەحمان و خەڵکی بۆکان، لە ناڕەزایەتی دەربڕین لەمەڕ ڕاگرتنی ناردنی ناوبراو بۆ مەرەخەسی لەسەر بڕیاری دادستان، لە زیندانی ئەو شارە دەستی داوەتە مانگرتن.
ڕۆژی شەممە ١٥ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "وەهبی فەتاحی"، خەڵکی گوندی "وەزلی" سەر بە نەوسوود، بەهۆی ڕاوەستان دڵ لە بەرزاییەکانی سنووری شۆشمێ، گیانی لەدەست داوە.
ئەم بەرهەمە کۆمەڵێک شێعر و بەڵگەیە لەسەر ژیان و ئاسەواری مەڵکە کە لەلایەن "غەفار ئیبراهیمی"(سارۆ جوانڕۆیی) و "یاسین محەممەدیـ"ـیەوە کۆ کراوەتەوە و پێشکەشی لایەنگران و کتێبخانەی ئەدەبیی کوردی کراوه.
حەیدەر قوربانی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری کامیاران لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی شاری شەهریار، بە ١١ ساڵ زیندانی مەحکووم کرا.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی ١٤ی جۆزەردان، چوار ئەندامی گرووپی شاخەوانیی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بە ناوەکانی "شۆعلە قادری"، "ئارشام عەزیزی"، "داود باخیش" و "کاوە خوسرەوزادە"، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەست داوە.