حوکمی زیندانی فەرهاد محەممەدی، پارێزەری پلە یەکی دادگوستەری لە دادگای پێداچوونەوەدا کەم کرایەوە
حوکمی چوار ساڵ زیندانیی تەعزیریی فەرهاد محەممەدی، پارێزەری پلە یەکی دادگوستەری لە لقی ٤ی دادگای پێداچوونەوەی سنە، بۆ ١٠ مانگ زیندان کەم کرایەوە.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
حوکمی چوار ساڵ زیندانیی تەعزیریی فەرهاد محەممەدی، پارێزەری پلە یەکی دادگوستەری لە لقی ٤ی دادگای پێداچوونەوەی سنە، بۆ ١٠ مانگ زیندان کەم کرایەوە.
ڕۆژی سێشەممە ١٨ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "زاهیر پەس و پیش (جۆڵا)"، خەڵکی گوندی "چیانە" سەر بە پیرانشار، بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی سێشەممە ١٨ی جۆزەردان، ژمارەیەک کەسانی نەناسراو هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی"حیسامەدین شێخی"، بەرێوەبەری وێبگای "هەواڵی قەڵەم" و ئەو هەواڵنێرەیان بریندار کردووە.
ڕۆژی سیشەممە ١٨ی جۆزەردان، تەرمی سووتاوی ژنێکی لاو بە ناوی "گوڵاڵە شێخی"، کچی عوسمان و خەڵکی سەقز کە بەدەستی دەستگیرانەکەی کوژرابوو، لە تەنیشت جادەی سەقز ــ سنە سەرەوەتر لە گوندی "چاپانی خوارەوە"، لەلایەن مەئموورانی ئاگاهی دۆزرایەوە.
ڕۆژی دووشەممە ١٧ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "زاهیر پەس و پیش (جۆڵا)"، خەڵکی گوندی "چیانە" سەر بە پیرانشار، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی دووشەممە ١٧ی جۆزەردان، بەرزان محەممەدی، زیندانیی سیاسیی پێشوو، خەڵکی شاری سەوڵاوا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی دووشەممە ١٧ی جۆزەردان، شێرکۆ ئاگووشی، زیندانیی سیاسیی خەڵکی پیرانشار، بە کۆتایی ماوەی مەرەخەسییەکەی گەڕایەوە بۆ زیندانی نەغەدە.
ڕۆژی شەممە ١٥ی جۆزەردان، کۆڵبەرێک بە ناوی "یووسف فەرجامی"، تەمەن ١٨ ساڵ، کوڕی ئیبراهیم و خەڵکی گوندی "دێمقشڵاخ" سەر بە ماکۆ، لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی ئەرتشی تورکیە بە توندی بریندار بووە.
چالاکێکی مەدەنی بە ناوی "عەلی ئەڵڵاوەیسی"، خەڵکی سنە، هەروا لە گرتنگەدایە و لە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەکی ورد لەبەردەستدا نییە.
ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سۆران قادری" تەمەن ٣٥ ساڵ خەڵکی شاری مەریوان، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە بەرزایییەکانی "تەتە"ی هەورامان، پێکرا.