سنە؛ هاووڵاتییەکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا
ڕۆژی دووشەممە ١٤ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "نژاد عەزیزی"، تەمەن ٢٢ ساڵ، کوڕی فەخرەدین و خەڵکی گوندی "شیان" سەر بە سنە، لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
ڕۆژی دووشەممە ١٤ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "نژاد عەزیزی"، تەمەن ٢٢ ساڵ، کوڕی فەخرەدین و خەڵکی گوندی "شیان" سەر بە سنە، لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی دووشەممە ١٤ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی "بێهزاد محەممەدی"، تەمەن ٣٣ ساڵ، کوڕی شامحەممەد و خەڵکی گوندی "شیان" سەر بە سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.
١٠ مانگ پاش جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "خدر قەویدڵ" لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، ئەو حوکمە لە دیوانی باڵای وڵات هەڵوەشاوەتەوە.
لقی ١ی دادگای ئینقلابی ورمێ، هاووڵاتییەکی کوردی بە ناوی "سنوور تامارا"، خەڵکی کوردستانی باکوور، بە ١٠ ساڵ و ١ ڕۆژ زیندان مەحکووم کرد.
شەوی یەکشەممە ١٣ی پووشپەڕ، دوو کەس لە کرماشان بەهۆی تەقینەوەی خومپارەیەکی بەجێماو لە شەڕی نێوان ئێران و عێراق لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری کرماشان گیانیان لەدەست داوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ی پووشپەڕ، سیاوەش حەیاتی، سەید ئەمین عەباسی، داریووش حەیدەری، شارۆخ سائێمیان، پەیام ڕەزایی و نۆشاد تاهیری لە چالاکانی مەدەنیی یارسان، بۆ پشتیوانیکردن لە خەیروڵڵا حەقجوویان، ئەندامی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسان،…
سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی پووشپەڕ، سێ زیندانی بە ناوەکانی "داوود قاسمزادە"، "بەهائەدین قاسمزادە"، هەر دووکیان کوڕی فەیسەڵ، خەڵکی گوندی "قۆرمک" سەر بە سەڵماس و هەروەها "ئەنوەر عەبدوڵڵاهی"، خەڵکی مەهاباد، لە زیندانی ناوەندیی ورمی…
ڕۆژی شەممە ١٢ی پووشپەڕ، کۆمەڵگای مەدەنیی مەریوان بۆ پشتیوانی لە کۆڵبەران لە بەرزاییەکانی "تەتە"ی هەورامان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.
ڕۆژی هەینی ١٠ی پووشپەڕ، ژمارەیەک لە ژنان و کچانی شاری نۆدشە، بەبۆنەی حەوتووی بەرەنگاربوونەوە دژی ماددە سڕکەرەکان، مەودای گۆڕەپانی "نەورۆز" هەتا "گۆڕستانـ"ـی ئەو شارەیان، بەپێ بڕیوە.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕێبوار حوسێنی"، تەمەن ٣٥ ساڵ، کوڕی حوسێن و دانیشتووی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.