چوارشەممە، ٢٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

ڕاگرتنی جێبەجێکردنی حوکم؛ شارام کازمیان لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا

شارام کازمیان، زیندانیی سیاسیی نەخۆش لە زیندانی ورمێ کە سێ ساڵە ماوەی حوکمەکەی تێدەپەڕێنێت، ڕۆژی شەممە ٢٧ی خەرمانان، بە ڕاگرتنی حوکمی زیندانییەکەی بۆ ماوەی ٦ مانگ، لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا. ناوبراو ٤٠ ڕۆژ لەمەوبەر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە…

٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢١
کوردستان

کرێکارێکی نەغەدەیی بەهۆی بەربوونەوە لە بینایەکی چەند نهۆمی لە هەولێر گیانی لەدەست دا

ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی خەرمانان، کرێکارێکی کورد بە ناوی "وەیسە کاردار"، تەمەن ٣٣ ساڵ، کوڕی ڕەسووڵ و خەڵکی گوندی "درگە"ی شاری نەغەدە، بەهۆی بەربوونەوە لە بینایەکی چەند نهۆی لە شاری هەولێر، گیانی لەدەست دا.

٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢١
کوردستان

کۆڵبەرێک لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری سەردەشت گیانی لەدەست دا

شەوی شەممە ٢٧ی خەرمانان، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئومید محەممەدزادە"، تەمەن ٣٩ ساڵ، خەڵکی گوندی "گڕوێس" و دانیشتووی ڕەبەت، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە لە سنووری سەردەشت گیانی لەدەست داوە.

٢٨ی خەرمانانی ٢٧٢١
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە بانە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەنوەر ڕەسووڵی"، تەمەن ٤٥ ساڵ کوڕی ڕەسووڵ و خەڵکی گوندی "بڵەسەنـ"ـی شاری بانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٨ی خەرمانانی ٢٧٢١
کوردستان

بانگهێشتی سکرتێر و چەند کەس لە ئەندامانی بەرەی یەکگرتووی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی شەممە ٢٧ی خەرمانان، سیاوەش حەیاتی، سکرتێری بەرەی یەکگرتووی کورد و چەند کەس لە ئەندامانی ئەو بەرەیە، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە، بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.

٢٨ی خەرمانانی ٢٧٢١
کوردستان

ڕامین ڕامین بۆ زیندانی مەهاباد ڕاگوێزرا

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوەکانی "ڕامین ڕامین"، خەڵکی گوندی "قاڕنێ" سەر بە نەغەدە، پاش کۆتایی لێپرسیەنەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ، بۆ زیندانی مەهاباد ڕاگوێزراوە.

٢٧ی خەرمانانی ٢٧٢١
کوردستان

تێرۆری میکۆنووس، مەحکوومکردنی ئێران بە "تێرۆریزمی دەوڵەتی"

ئەمڕۆ هەینی ٢٦ی خەرمانان، ٢٩ ساڵ بە سەر تێرۆری دوکتورسادق شەرەفکەندی سکرتێری ئەو کاتی حدکا، فەتاح عەبدولی نوێنەری ئەم حیزبە لە ئورووپادا، هومایوون ئەردەڵان نوێنەری حدکا لە وڵاتی ئاڵمان و نووری دێهکوردی چالاکی سیاسی تێدەپەرێ.

٢٦ی خەرمانانی ٢٧٢١
کوردستان

بۆکان؛ سۆران شەریفی ٧ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سۆران شەریفی"، خەڵکی بۆکان، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ئەو شارەوە، بە سەرۆکایەتی دادوەر "پەیمان ڕۆستەمی"، ٧ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.

٢٦ی خەرمانانی ٢٧٢١ بۆکان