عوبەید ئەنوەری بە دانانی بارمتە لە زیندانی شنۆ ئازاد کرا
ڕۆژی سێشەممە ٢ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عوبەید ئەنوەری" کوڕی ڕەحیم خەڵکی گوندی "ئاڵیاوێ"ی شاری شنۆ، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
ڕۆژی سێشەممە ٢ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عوبەید ئەنوەری" کوڕی ڕەحیم خەڵکی گوندی "ئاڵیاوێ"ی شاری شنۆ، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەتا (شەماڵ) ڕەحمانزادە" خەڵکی شاری سەقز، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە ١١ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
ڕۆژی سێشەممە ٢ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕێبوار چارکداری"، تەمەن ٢٢ ساڵ و کوڕی محەممەد، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارەدا ئازاد کرا.
ڕۆژی دووشەممە ١ی خەرمانان، کرێکارێکی کورد بە ناوی "ڕەئووف محەممەدی" تەمەن ٥١ ساڵ و کوڕی ساڵح، لە کاتی کارکردن لە شاری سلێمانی گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی سێشەممە ٢ی خەرمانان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "جەلال قادرزادە"، کوڕی عەبدوڵڵا، خەڵکی "نەڵۆس" و "فەرهاد مەعرووفی"، کوڕی حەسەن، خەڵکی گوندی "ئاڵیاوێ" سەر بە شنۆ، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارەدا ئازاد کران.
بەهۆی تەقینەوەی گاز لە خانووی هاووڵاتییەکی هەرسینی (سەر بە پارێزگای کرماشان)، چوار کەس لە ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە گیانیان لەدەست دا و هاووڵاتییەکی دیکە بریندار بوو.
ڕۆژی دووشەممە ١ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شەمزین محەممەدی" خەڵکی گوندی "ئالیکەند"ی شاری بۆکان، بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگاییەکەی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سلێمان گوڵی" تەمەن ٢٥ ساڵ و کوڕی "محەممەد سەلیم"، خەڵکی گوندی "عەلیاوای یاپەڵ" سەر بە شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ماڵپەڕی "مەولەوی" وهک کارێکی هاوبهشی زانکۆی نێودهوڵهتیی ئهمریکی و چهند بنکهیهکی دیکه له بینای سهرای کۆنی سلێمانی دامەزرا.
ڕۆژی دووشەممە ١ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حەیدەر خزری" کوڕی محەممەد و دانیشتووی "کۆنەخانی" شاری پیرانشار، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.