سێشەممە، ١٠ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

کرماشان/ سێ برا بەهۆی گازگرتوویی گیانیان لەدەست دا

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٨ی خەرمانان، سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "دەکەڵـ"ـی مەیان دەربەند، سەر بە شاری کرماشان، لە کاتی هەڵکەندنی بیری ئاو، تووشی گازگرتوویی ببوون؛ گیانیان لەدەست دا.

٩ی خەرمانانی ٢٧٢١
کوردستان

سنە؛ دوو هاووڵاتی بە دانانی بارمتە ئازاد کران

ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی خەرمانان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "زاگرۆس عەباسی" تەمەن ٢٢ ساڵ کوڕی مارف و "ئەحمەد عەزیزی" کوڕی عەتا خەڵکی گوندی "شیان" سەر بە شاری سنە، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کران.

٨ی خەرمانانی ٢٧٢١ سنە
کوردستان

دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

ڕۆژی یەکشەممە ٧ی خەرمانان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "حەیدەر عەلیزادە" خەڵکی گوندی "قەزەناوێ" و "شێرزاد مامەندی" خەڵکی گوندی "نەرزیوێ" سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

٨ی خەرمانانی ٢٧٢١
کوردستان

سێ هاووڵاتیی خەڵکی نەغەدە لەلایەن دەزگای قەزایی ئەو شارەوە سووکایەتییان پێ کرا

دادستانی شاری نەغەدە باسی لە دەسبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی ئەو شارە بەپێی بڕیاری یاسایی و گەڕاندنیان لەپێش چاوی خەڵکی ئەو شارە، بە بیانووی مڵۆزمی بە نامووس و تێکدانی ئەمنییەت کرد.

٧ی خەرمانانی ٢٧٢١
کوردستان

زیندانی سنە؛ شەش هاووڵاتیی کورد بە دانانی بارمتە ئازاد کران

ڕۆژی شەممە ٦ی خەرمانان، پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "کاوە منبەری"، "شێرکۆ منبەری"، "پەیام منبەری" و "سەریاد منبەری"، خەڵکی گوندی "نییەر" سەر بە سنە و هەروەها "بێهزاد محەممەدی"، خەڵکی گوندی "شیان" سەر بە سنە، بە دانانی بارمتە لە زیندانی…

٧ی خەرمانانی ٢٧٢١ زیندانی سنە