سێشەممە، ١٠ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

ڕەحمان ئەسەدی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی دووشەممە ١٢ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەحمان ئەسەدی" کوڕی "مەحموود" و خەڵکی گوندی "ئاڵیاوێـ"ـی شاری شنۆ، بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ئازاد کرا.

١٤ی ڕەزبەری ٢٧٢١
کوردستان

ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان (سەقز و زیویە) خوازیاری ئازادکردنی بێ‌مەرجی مامۆستایانی زیندانیکراو بوو

ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان (سەقز و زیویە) بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی مامۆستایان، خوازیاری ئازادکردنی بێ‌مەرجی مامۆستایانی زیندانیکراو و لابردنی گوشار لەسەر چالاکانی سێنفی بوون.

١٣ی ڕەزبەری ٢٧٢١
کوردستان

"سلێمان گوڵی" بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرا

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابروودا هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سلێمان گوڵی" کوڕی "محەممەدسەلیم"، تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی گوندی "عەلیاوای یاپەڵ" سەر بە شاری دیواندەرە، بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی سنە ئازاد کرا.

١٣ی ڕەزبەری ٢٧٢١
کوردستان

سنە؛ باوکێک بە پاڵنەری "نامووس" کچە تەمەن ٢٢ ساڵانەکەی خۆی ئاگر تێبەردا

ڕۆژی یەکشەممە ١١ی ڕەزبەر، دوکتور ئیمان نەوابی لە نەخۆشخانەی "کەوسەر"ی شاری سنە، باسی لە ئاگرتێبەردانی کچێکی تەمەن ٢٢ ساڵە، لەلایەن باوکییەوە، بەهۆی "هەبوونی پێوەندیی خۆشەویستی لەگەڵ کوڕێک" لە لاپەڕەی ئینستاگرامییەکەی کرد.

١٢ی ڕەزبەری ٢٧٢١ سنە
کوردستان

هیوا محەممەدزادە: هەنگی سنووری هەموو کەس لە سنوورەکان بە ‌هەڕەشە دەزانن و تەقەی لێ دەکەن

"هیوا محەممەدزادە" برای "ئومید محەممەدزادە" کۆڵبەری کوژراو بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە شاری سەردەشت، لە وتووێژێک لەگەڵ هەواڵدەریی حکوومەتیی "ئیلنا" ڕایگەیاند: "هەنگی سنووری بەبێ ڕاهێنانی تەقەکردن، تەقە لە هەموو کەس دەکەن".

١١ی ڕەزبەری ٢٧٢١
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حەیدەر عەلیزادە" خەڵکی گوندی "قەزەناوێ"ی شاری شنۆ، بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ئازاد کرا.

١١ی ڕەزبەری ٢٧٢١