دووشەممە، ٩ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

سەردەشت؛ محەممەد مەمەندزادە، چالاکی مەدەنی و ژینگەیی هەڕەشەی دەسبەسەرکرانی لێ کرا

ڕۆژی دووشەممە ١٣ی بەفرانبار، ئیتلاعاتی سپا لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا هەڕەشەی دەسبەسەرکرانی لە "محەممەد مەمەندزادە"، چالاکی مەدەنی و ژینگەیی خەڵکی سەردەشتی کرد.

١٤ی بەفرانباری ٢٧٢١ سەردەشت
کوردستان

بانە؛ حەوت هاووڵاتیی کورد بە دانانی بارمتە ئازاد کران

ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی بەفرانبار، حەوت هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "فەرهاد پزیشکی، وەفا پزیشکی، ئەحمەد پزیشکی، کامران پزیشکی، لوقمان پزیشکی، کەریم فرووزش و عوسمان محەممەدپوور"، خەڵکی بانە، بە دانانی بارمتە لە زیندانی سنە ئازاد کران.

١٣ی بەفرانباری ٢٧٢١ بانە
کوردستان

حوکمی پێنج ساڵ زیندانی تەعزیریی "زارا محەممەدی" پشتڕاست کرایەوە

ئەنجومەنی فەرهەنگی ــ کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، ڕایگەیاند کە حوکمی پێنج ساڵ زیندانی تەعزیریی "زارا محەممەدی"، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی ــ کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، لەلایەن بەرپرسی گشتیی دادگوستەریی پارێزگای سنەوە پشتڕاست…

١٣ی بەفرانباری ٢٧٢١
کوردستان

ئەمیر بایەزیدی‌ئازەر لە زیندانی مەهاباد ئازاد کرا

ڕۆژی شەممە ١١ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەمیر بایەزیدی‌ئازەر" کوڕی "مستەفا" و خەڵکی گوندی "لەج" سەر بە مەهاباد، پاش کۆتاییهاتنی ماوەی حوکمی زیندانییەکەی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

١٢ی بەفرانباری ٢٧٢١
کوردستان

لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردووی زایینیدا سەرجەم ١٥٩٠ کۆڵبەر لە کوردستان کوژراون و بریندار کراون

ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا، بەپێی ڕاپۆرتێکی جیاکردنەوە ــ ئاماریدا، ئاماری کوژران و بریندارکردنی کۆڵبەرانی لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردووی زایینی (ساڵی ٢٠١٢ هەتا ٢٠٢١) دەخاتە ڕوو.

١٢ی بەفرانباری ٢٧٢١
کوردستان

کەیوان مینوویی پاش دەسبەسەرکرانی هەروا لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدایە

سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیک بە ٢ مانگ لە کاتی دەسبەسەرکردنی "کەیوان مینوویی"، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردیی خەڵکی گوندی "نێ" سەر بە مەریوان، ناوبراو هەروا لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدایە.

١١ی بەفرانباری ٢٧٢١