حوکمی لە سێدارەدانی زیندانییەک لە زیندانی کرماشان جێبەجێ کرا
سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕێبەندان، حوکمی لە سێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "موسەیب فەرەجی" خەڵکی شاری شاباد، لە زیندانی "دیزڵاوا"ی کرماشان، جێبەجێ کرا.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕێبەندان، حوکمی لە سێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "موسەیب فەرەجی" خەڵکی شاری شاباد، لە زیندانی "دیزڵاوا"ی کرماشان، جێبەجێ کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕێبەندان، سەربازێکی کورد بە ناوی "محەممەد سدیق عەزیزی" کوڕی "لوقمان" خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن حیفازەت ئیتلاعاتی ئەرتشەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕێبەندان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "شۆڕش (عومەر) عەبدوڵڵانژاد" تەمەن ٣٩ ساڵ کوڕی ئەبووبەکر و "نەجمەدین سوخەنوەر" تەمەن ٣٧ ساڵ کوڕی ڕەسووڵ خەڵکی گوندی "گەرگوولی خوارێ" سەر بە شاری پیرانشار، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکانیان…
ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "عوسمان بەدری" خەڵکی گوندی "وانیسەر"ی شاری سەلاسیباوەجانی، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود پێکرا.
لە چارەنووسی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "لوقمان قادری" و "ئەنوەر شێخە" خەڵکی پەسوێی پیرانشار کە لە مانگەکانی ڕەزبەر و خەزەڵوەری ئەمساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون، زانیارییەکی ئەوتۆ لەبەر دەستدا نییە.
ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئاسۆ شێخە" تەمەن ٢٣ ساڵ کوڕی "شەفیع" و خەڵکی گوندی "چەشمەگوڵـ"ـی شاری شنۆ، بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگاییەکەی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
سوهەیلا حیجاب زیندانیی سیاسی لەگەڵ ١٣ زیندانیی دیکە، لە بەندی ژنانی زیندانی کرماشان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
حەوتووی ڕابردوو کەسێک بە ناوی "ئیسماعیل وەزیری" خەڵکی گوندی "قەرەگوڵـ"ـی سەر بە شاری دیواندەرە کوژرا.
ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەرزاد سامانی" پاش ١٣ مانگ لە ناڕوونیی چارەنووسی، بە دانانی بارمتەی قورس لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "هاشم مورادی" تەمەن ٣٩ ساڵ، کوڕی "مستەفا" و خەڵکی گوندی "شیناوێـ"ـی شاری پیرانشار، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا.