هاووڵاتییەکی ژن لە مەهاباد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی ژن بە ناوی "لەیلا نیکجوویان" تەمەن ٢٥ ساڵ خەڵکی شاری مەهاباد هەوڵی خۆکوژیدا وکۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی ژن بە ناوی "لەیلا نیکجوویان" تەمەن ٢٥ ساڵ خەڵکی شاری مەهاباد هەوڵی خۆکوژیدا وکۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی ڕەشەمە، ڕۆستەم ئەرکیا، زیندانیی سیاسیی کورد خەڵکی شاری ماکۆ، بە شێوەی مەرجدار لە زیندانی یەزد ئازاد کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "کەیوان قادری" تەمەن ٢٧ ساڵ خەڵکی شاری سەردەشت، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری ئەو شارە، بریندار کرا.
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١٧ی ڕەشەمە، سێ کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی "پووریا عەبدولڕەحمانیی نژاد" ،"پژمان عەبدی" و "مەنسوور عەبدی" خەڵکی شاری سەلاس باوەجانی، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەوسوود پێکران.
ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئارەش محەممەدی" تەمەن ٣٢ ساڵ کوڕی ئەحمەد خەڵکی گوندی "نەجێ" سەر بە شاری سنە، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی ڕەشەمە، ڕێبوار عەبدوڵڵاهی چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە، بە دانانی بارمتەی ١٥٠ ملیۆن تەمەنی هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندانی سنە، ئازاد کرا.
محەممەد هوشەنگی چالاکی کورد لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، پاش ١٣ ڕۆژ کۆتایی بە مانگرتنەکەی خۆی هێنا.
لوقمان ئەفزەلی چالاکی سێنفیی مامۆستایان لە بانگهێشتنامەیەکدا، بانگهێشتی هەیئەتی پێڕاگەیشتن بە سەرپێچییەکانی ئیدارەی فەرمانبەرانی پارێزگای سنە کرا.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی ڕەشەمە، "موزەفەر ساڵحنیا" یەکێک لە ئەندامانی هەیئەتی بەڕێوەبەریی یەکیەتیی ئازادی کرێکارانی ئێران، لەلایەن حیفازەت ئیتلاعاتی سنەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.
ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ڕەشەمە، لە دوو ڕووداوی جیاجیادا، زیاتر لە ١٠ کۆڵبەر بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ، بریندار بوون.