شەممە، ٧ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

ژمارەی دەسبەسەرکراوەکانی بانە، گەیشتە حەوت کەس

لە درێژەی دەسبەسەرکردنی چالاکانی کرێکاری لە شاری بانە، ڕۆژی سێشەممە ٦ی بانەمەڕ، دوو چالاکی کرێکاری بە ناوەکانی "ئەفشین ڕەشیدی" و "فاتێح مەجیدی"، لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

٧ی گوڵانی ٢٧٢٢
کوردستان

دوو هاووڵاتی بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران پێکران

ئێوارەی ڕۆژی سیشەممە ٦ی بانەمەڕ، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "عوسمان وەیسی" تەمەن ٣٢ ساڵ کوڕی خواکەرەم و خەڵکی گوندی "گوڵچێر" و "کەیوان" ناسراو بە "کەیوان کەڵەوێنجەیی" خەڵکی شاری مەریوان، بە تەقەی ‌هێزەکانی سپا بریندار کران.

٧ی گوڵانی ٢٧٢٢
کوردستان

بانە؛ دوو ژن و سێ پیاوی چالاک لە شاری بانە دەسبەسەر کران

ڕۆژی سێشەممە ٦ی بانەمەڕ، پێنج چالاکی کورد بە ناوەکانی "حەسەن عێزەتی"، "نیشتمان ڕەحمەتی"، "سەعید محەممەدی"، "پەروین عەبدوڵڵاپوور" و "عومەر سلێمانی" خەڵکی شاری بانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

٧ی گوڵانی ٢٧٢٢ بانە
کوردستان

بە تەقەی مەئموورانی هێزە ئینتزامییەکان لە جادەی پیرانشار- مەهاباد هاووڵاتییەک بریندار بوو

ڕۆژی سێشەممە ٦ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "کەماڵ بایەزیدپوور" کوڕی خالید خەڵکی گوندی "دربکە"ی شاری پیرانشار، لە ئەنجامی تەقەی مەئموورانی هێزە ئینتزامییەکان لە جادەی پیرانشار- مەهاباد پێکرا.

٦ی گوڵانی ٢٧٢٢
کوردستان

سنە؛ بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی هاوووڵاتییەکی کورد پاش دەسبەسەرکرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ، هێزە ئەمنییەتییەکان هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی "کەیوان ڕۆستەمی" کوری عەلی ئەکبەر خەڵکی گوندی "مێراو" سەر بە شاری سنە دەسبەسەر کرد.

٦ی گوڵانی ٢٧٢٢ سنە
کوردستان

ڕێکخراوی دادکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان: کۆمەڵگەی جیهانی، گوشار بخاتە سەر دەوڵەتی تورکیە بۆ ڕاگرتنی هێرش بۆ سەر هەرێمی کوردستان

سکرتاریای ڕێکخراوی دادکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک تۆپباران و بۆردومانکردنی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن ئەرتشی تورکیەوە، بە پێشێلکردنی ئاشکرای ماف و ئەمنییەتی دانیشتووانی ئەو ناوچەیە و پێشێلکردنی یاساکان و…

٦ی گوڵانی ٢٧٢٢