شەممە، ٧ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

سنە؛ خالید سەیف‌پەناهی بە سێ مانگ و ڕۆژێک زیندانی مەحکووم کرا

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "خالید سەیف‌پەناهی" کوڕی ئەحمەد خەڵکی سنە، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئەو شارە بە سەرۆکایەتی دادوەر "سەعیدی" بە تۆمەتی "پڕۆپاگەندە لە بەرژەوەندیی ڕێکخراوەکانی دژبەری نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران" بە ٩١ ڕۆژ…

٢٠ی گوڵانی ٢٧٢٢ سنە
کوردستان

کەیوومەرس لەتیفی مامۆستای زمانی کوردی دووبارە لە ئیتلاعاتی سنە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی بانەمەڕ، کەیوومەرس لەتیفی، مامۆستای زمانی کوردی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، دووبارە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزرایەوە.

٢٠ی گوڵانی ٢٧٢٢
کوردستان

بە نیشانەی ناڕەزایەتی دژ بە سێدارە، خەڵکی گوندی سەراوقامیشی سنە پەتی سێدارەیان ئاگر دا

ڕۆژی دووشەممە ١٩ی بانەمەڕ، لە ١٢هەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی فەرزاد کەمانگەر و چوار زیندانیی سیاسیی دیکە، خەڵکی گوندی سەراوقامیشی شاری سنە، پەتی سێدارەیان ئاگر دا.

٢٠ی گوڵانی ٢٧٢٢
کوردستان

فەرهاد میرزایی، ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی فەرهەنگییانی شاباد دەسبەسەر کرا

دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ١٩ی بانەمەڕ، "فەرهاد میرزایی" ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی فەرهەنگییانی شاری شاباد سەر بە پارێزگای کرماشان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

٢٠ی گوڵانی ٢٧٢٢
کوردستان

سەربازێکی پیرانشاری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی بانەمەڕ، سەربازێک بە ناوی "کامیار عەبدوڵڵاهی" کوڕی محەممەد خەڵکی گوندی "قزقەپانـ"ـی شاری پیرانشار، دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

١٩ی گوڵانی ٢٧٢٢