ئەفشین ڕەشیدی یەکێک لە دەسبەسەرکراوەکانی بانە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ی بانەمەڕ، ئەفشین ڕەشیدی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری بانە، پاش ٢١ ڕۆژ لە دەسبەسەری بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرا.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ی بانەمەڕ، ئەفشین ڕەشیدی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری بانە، پاش ٢١ ڕۆژ لە دەسبەسەری بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەک بە ناوی "یووسف سەکر" خەڵکی جەڵدیانی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی بانەمەڕ، سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی "تاهیر قوبادی"، "میلاد قوبادی" و "شادمان کەریمی"، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە بەرزاییەکانی "هانەگەرمەڵە"ی بەخشی نەوسوودی پاوە بریندار کران.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی بانەمەڕ، حوسێن ئیبراهیم حەمزە و جەماڵ یووسفی، دوو زیندانیی سیاسیی خەڵکی شاری بۆکان، لە زیندانی مەهاباد ئازاد کران.
فرانت لاین دیفێندێرز وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی خۆی لەمەڕ دەسبەسەریی خۆسەرانهی شەعبان محەممەدی، ئەسکەندەر لوتفی و مەسعوود نیکخا لە ئەندامانی هەیئەتی بەڕێوەبەریی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - مەریوان، خوازیاری ئازادبوونی دەسبەجێ و بێ مەرجی…
ڕۆژی شەممە ٢٤ی بانەمەڕ، "سەلاح حاجی میرزایی، مەجید کەریمی، محەممەدڕەزا مورادی، کورش عێزەت ئەمینی و نەسرین کەریمی"، لە ئەندامانی هەیئەتی بەڕێوەبەری و ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی سنە و کڵاتەرزان، بانگهێشتی ستادی خەبەریی ئیدارەی…
ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی "عەبدولواحید عەباسیزادە" تەمەن ٣٥ ساڵ کوڕی عوسمان، بۆ جیبەجێکردنی حوکمەکەی خۆی بە زیندانی بانە ناساند.
ڕۆژی هەینی ٢٣ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٥ ساڵ بە ناوی "مریەم غەفووری" خەڵکی شاری بانە، لە لەوەڕگەی "مێرگە نەخشینە"ی شاری سەقز، بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو.
دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ٢٣ی بانەمەڕ، مەئموورانی ستادی خەبەری لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، کۆمەڵێک لە ئەندامانی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان- سنە و مامۆستایانی چالاکیان بانگهێشت کرد.
ئەفشین حوسێنپەناهی، چالاکی مەدەنی لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "سەعیدی" بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە لە بەرژەوەندیی ڕێکخراوە دژبەرەکانی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.