دڵشاد محەممەدی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
ڕۆژی پێنجشەممە، ١٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، دڵشاد محەممەدی، هاووڵاتیی خەڵكی سەردەشت، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ئازاد کرا.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
ڕۆژی پێنجشەممە، ١٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، دڵشاد محەممەدی، هاووڵاتیی خەڵكی سەردەشت، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ئازاد کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە، ١٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، شۆڕش ئەبووبەکری، هونەرمەندی ناسراوی خەڵکی سەردەشت، ناسراو بە "شۆڕەسوار"، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ…
وریشە مورادی (جوانا سنە)، ژنە چالاکی کورد، لەلایەن لقی ٥ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی تاران تۆمەتی "بەغی" درایە پاڵ و لەمبارەوە ڕوونکردنەوەی پێ درا، تۆمەتێک کە ئەتوانێ دەرکرانی سزای قورسی بەدواوە بێت.
ڕۆژی چوارشەممە، ١٨ی ڕێبەندان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "زوبەیر حوسێنپەناهی" و "عەباس حوسێنپەناهی"، خەڵکی گوندی " قورووچای"، سەر بە شاری دێولان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
ڕۆژی چوارشەممە، ١٨ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلام (شاهین) ئازەری"، تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی نەغەدە بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ژیلا هۆژەبری، هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی سنە کراوە.
شەوی سێشەممە، ١٧ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێک بە ناوی "فەرید ڕووبینا"، لە سنووری "هەنجیران"ی مەریوان بە هۆی سەرمابردووییەوە گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی سێشەممە، ١٧ی رێبەندان، ئەسعەد محەممەدی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سنە، پاش بانگکران بۆ لقی جێبەجێکاری سزاکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەم شارە، دەسبەسەر و بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی، ڕەوانەی بەندیخانەی سنە کرا.
شەوی یەکشەممە، ١٥ی ڕێبەندان، چوار کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی "عەلی ئەبووبەکری"، تەمەن ٣٠ ساڵ، "خالق ئەبووبەکری"، تەمەن ٣٧ ساڵ، "ناسر بەری"، تەمەن ٤٣ ساڵ و "هێمن (پاشناو ناڕوون)"، خەڵکی بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم…
ڕۆژی دووشەممە، ١٦ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلاح عوسمانی" خەڵکی گوندی "خراپە" و دانیشتووی شاری پیرانشار، پاش تەواوبوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرا.