یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی زوبەیر حوسێن‌پەناهی و عەباس حوسێن‌پەناهی

دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "زوبەیر حوسێن‌پەناهی" و "عەباس حوسێن‌پەناهی"، خەڵکی گوندی "قورووچای"، سەر بە شاری دێولان، پاش ٨ ڕۆژ لە دەسبەسەرکران، چارەنووسیان ناڕوونە و زانیارییەک لەمەر دۆخیان لەبەر دەستدا نییە.

٢٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣
کوردستان

بۆکان؛ ناسر عەلیپوور بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٦ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ناسر عەلیپوور"، خەڵکی گوندی "داشبەند" سەر بە شاری بۆکان، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرا.

٢٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ بۆکان
کوردستان

زیندانی نەغەده؛ بێهزاد محەممەدی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٦ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "بێهزاد محەممەدی"، تەمەن ٣٠ ساڵ و کوڕی موراد،خەڵکی گوندی "قرووچاێ"، سەر بە پیرانشار، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.

٢٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد کە بە هۆی تەقینەوەی مین لە سوومار بریندار ببوو، گیانی لەدەست دا

ڕۆژی دووشەممە، ٢٣ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەک بە ناوی "ئیرەج مەحموودی"، کوڕی ئەسەد، خەڵکی گوندی "وێژنان"، سەر بە گیەڵان، کە بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوو، گیانی لەدەست دا.

٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣
کوردستان

دەسبەسەرکران و دانپێدانانی زۆرەملێی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە بابەک محەممەدی، گۆرانیبێژی خەڵکی سنە

ڕۆژی ڕابردوو، ٢٤ی ڕێبەندان، هەواڵدەریی تەسنیم سەر بە سپای پاسداران گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە بابەک محەممەدی، گۆرانیبێژی سنەیی بڵاو کردەوە کە تێێدا ناوبراوی ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ و "داوای لێبوردن" لە سپای پاسدارن کردووە.

٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣
کوردستان

جوانڕۆ؛ شەعبان موریدی، لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی دەسبەسەر کرایەوە

ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی ڕێبەندان، شەعبان موریدی، لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی دیسان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ جوانڕۆ
کوردستان

قوروە؛ سەجاد مەلەکشایی پاش بانگەشە بۆ بەشدارینەکردنی خەڵک لە هەڵبژاردنەکان دەسبەسەر کرا

شەوی دووشەممە، ٢٣ی ڕێبەندان، سەجاد مەلەکشایی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری قوروە، پاش بانگەشە بۆ بەشدارینەکردنی خەڵک لە هەڵبژاردنەکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ قوروە