یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

حاجی بەرزه، وانەبێژی زمانی کوردی بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرا

ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠٣، حاجی بەرزه، وانەبێژی زمانی کوردی لە ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی "بەیان" و برای باپیر بەرزە، بەندکراوی سیاسیی کورد، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرا.

١ی بەفرانباری ٢٧٢٤
کوردستان

بەندیخانەی تارانی گەورە؛ ڕاگرتنی ڕەزا ڕەمەزانزادە، بەندکراوی سیاسی لە بەندی تاوانە توندوتیژەکان بە بێ مافی چاوپێکەوتن و دەستڕاگەیشتن بە کارتی تلفۆن

٣٠ی سەرماوەزی ١٤٠٣؛ ڕەزا ڕەمەزانزادە، بەندکراوی سیاسیی بەندکراو لە بەندیخانەی تارانی گەورە کە بە دوو ساڵ و شەش مانگ بەندکران سزا دراوە، سەرەڕای تێپەڕبوونی یەک مانگ لە کاتی دەسبەسەرکرانی، بە بێ مافی چاوپێکەوتن و دەستڕاگەیشتن بە کارتی تلفۆن،…

١ی بەفرانباری ٢٧٢٤
کوردستان

بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووس؛ زۆربوونەوەی نیگەرانییەکان لەمەڕ دۆخی فەرید عێنایەتی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی کرماشان

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەرید عێنایەتی" خەڵکی پاوە و دانیشووی کرماشان کە لە ڕۆژی ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٣دا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا، بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەربڕین بە دەسبەسەرکرانی خۆی سی و پێنجەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردن لە…

٣٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٤
کوردستان

محەممەد دەماوەند میرزایی، هاووڵاتیی کورد بە تەقەی هێزە ئینتیزامییەکان گیانی لەدەست دا

شەوی سێشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ١٤٠٣، محەممەد دەماوەند میرزایی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی "تفێن" سەر بە شاری سەوڵاوا و دانیشتووی کامێران کە بە تەقەی هێزە ئینتیزامییەکان لە کەرەج بە سەختی بریندار کرابوو، بە هۆی سەختیی برینەکانییەوە لە یەکێک لە…

٢٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٤
کوردستان

یووسف حاجی خۆش، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و لێژنەی بەڕێوەبەریی بەرەی یەکگرتووی کورد بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرا

ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠٣، یووسف حاجی خۆش ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و لێژنەی بەڕێوەبەریی بەرەی یەکگرتووی کورد خەڵکی گوندی "کۆنەقەڵا" سەر بە شاری شنۆ لە بەندیخانەی ئەم شارەوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرا.

٢٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٤
کوردستان

بەندیخانەی ورمێ؛ سووسەن حەسەنزادە، وانەبێژی زمانی کوردی لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە

سووسەن حەسەنزادە، چالاکی مەدەنی و وانەبێژی زمانی کوردیی خەڵکی بۆکان کە لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ورمێ ماوەی سزاکەی تێپەڕ دەکات، بە بڕیاری ئیتلاعات و بەرپرسانی بەندیخانەی ورمێ لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.

٢٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ بەندیخانەی ورمێ