سزای لەسێدارەدانی سەیوان یەعقووبی لە بەندیخانەی سنە جێبەجێ کرا
سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی "سەیوان یەعقووبی" تەمەن ٣٦ ساڵ و کوڕی عەبدولسەمەد لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی "سەیوان یەعقووبی" تەمەن ٣٦ ساڵ و کوڕی عەبدولسەمەد لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.
ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەیوان غەفووری" خەڵکی دیواندەرە و دانیشتووی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەرهاد مینبەری" تەمەن ٣٠ ساڵ و کوڕی محەممەدڕەحیم، خەڵکی گوندی "نییەر" سەر بە شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٣؛ دایکانی مافخوازی سنە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک و ئامادەبوون لەسەر مەزاری ئیبراهیم لوتفوڵڵاهی، خوێندکاری گیانلەدەستداو لە گرتنگە، سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزییان مەحکووم کرد و خوازیاری ئازادیی بەندکراوانی سیاسی لە…
ئیسماعیل سلێمانی، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای ١٠ مانگ بەندکران، بانگی لقی یەکی جێبەجێکاری سزا کەیفەرییەکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی پیرانشار کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٣، دوو مێرمنداڵی کورد بە ناوەکانی "ڕزگار مەولوودی" تەمەن ١٧ ساڵ و "کامیار ئیزەدی" تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی گوندی "سەهۆڵان" سەر بە شاری مەهاباد بە دانانی بارمتە لە کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی ورمێ ئازاد کران.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٣، گەلاوێژ محەممەدی ئەرشەد، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد پاش بانگکران بۆ لقی جێبەجێکاری سزا کەیفەرییەکانی ئەم شارە دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ورمێ ڕاگوێزرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٣، سەربازێکی کورد بە ناوی " مەتین سەعیدی زەنگەکانی" خەڵکی شارەکی "دزەی سیاوەش"ی ورمێ لە کاتی نیگابانیدان لە یەکێک لە پادگانەکانی کرماشان بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
٦٨ ڕێکخراوی مافی مرۆیی و مافەکانی ژنان داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە تاکوو دەسبەجێ ئێران بخەنە ژێر گوشارەوە تاکوو سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی، چالاکی بواری ژنان کە لە بەندیخانەیە هەڵوەشێتەوە.
فەرید بادیدەست، هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنەوە بە ٢٠ مانگ بەندکرانی داسەپاو سزا درا.