یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

بە بانگکرانی عەلی ئەڵڵاوەیسی، ژمارەی دەسبەسەکراو و بانگکراوانی سنە گەیشتە ١٨ کەس

بە بانگکرانی عەلی ئەڵڵاوەیسی چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسیی پێشوو، ژمارەی دەسبەسەکراو و بانگکراوانی سنە لە پێوەندی لەگەڵ مانگرتنی گشتیی ڕۆژی ٣ی ڕێبەندان دژی سزای سێدارە، گەیشتە ١٨ کەس.

٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤
کوردستان

بە بانگکردنی پەیام فەتحی چالاکی کرێکاری، ژمارەی دەسبەسەرکراوان و بانگکراوانی سنە گەیشتە ١٦ کەس

ڕۆژی شەممە ٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، پەیام فەتحی چالاکی کرێکاریی خەڵكی سنە بانگی ئیتلاعاتی سنە کرا و لێپرسینەوەی لێ کرا. بەم شێوەیە و بە بانگکردنی پەیام فەتحی ژمارەی بانگکراوان و دەسبەسرکراوانی سنە لە ماوەی ٧ ڕۆژدا گەیشتە ١٦ کەس.

٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤
کوردستان

سەقز؛ هیوا فەیزی پاش ٥٥ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی کاتی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

ڕۆژی شەممە ٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هیوا فەیزی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی "مەولان ئاوا"ی سەقز پاش ٥٥ ڕۆژ دەسبەسەرکران و بە شێوەی کاتی و بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی لە بەندیخانەی سەقز ئازاد کرا.

٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ سەقز
کوردستان

ناڕوونیی چارەنووسی ئەمجەد ساڵحزادە پاش ڕاگواستنی بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە

٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٣؛ هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ئەمجەد ساڵحزادە" تەمەن ٣٨ ساڵ و کوڕی ئەحمەد و خەڵکی سەقز، پاش چوار ڕۆژ دەسبەسەرکران بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی شارامفەری ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە سنە ڕاگوێزراوە.

٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤
کوردستان

قوروە؛ دەسبەسەرکرانی زاهید خالدیان و واحید خالیدیان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "زاهید خالیدیان" و "واحید خالیدیان" خەڵکی قوروە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ قوروە