یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

بەندیخانەی سنە؛ مانگرتن لە خواردنی ئیبراهیم محەممەدی، بەندکراوی سیاسیی مەحکووم بە ١٢ مانگ بەندکران

١٩ی ڕێبەندانی ۱۴۰۳؛ ئیبراهیم محەممەدی، بەندکراوی سیاسیی مەحکووم بە ١٢ مانگ بەندکران کە لە ڕۆژی ٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠٣ بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزاکەی ڕەوانەی بەندیخانەی سنە کراوە، لە ٧ ڕۆژی ڕابردوودا بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەربڕین بە گوشاری ناوەندە…

٢٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ بەندیخانەی سنە
کوردستان

دەسبەسەرکرانی ١٠ هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار و هەڕەشە لە بنەماڵەکانیان بۆ بێدەنگبوون سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی هەواڵ لەبارەیانەوە

١٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی چەند حەفتە لە دەسبەسەرکرانی ١٠ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پیرانشار، دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەیان درێژەی هەیە و ناوەندە ئەمنییەتییەکان دوابەدوای بەدواداچوونی بنەماڵەی دەسبەسەرکراوان بۆ ئاگاداربوونەوە لە…

٢٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤
کوردستان

داواکاریی پێڕاگەیشتنی دووبارە بە سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی ڕەت کرایەوە

١٨ی ڕێبەندان؛ ئەمیر ڕەئیسییان، پارێزەری پەخشان عەزیزی ڕایگەیاند کە داواکاریی پێڕاگەیشتنی دوبارە بە سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی ڕۆژی ٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ لەلایەن لقی ٩ی دیوانی باڵای وڵاتەوە ڕەت کراوەتەوە. ئەم بڕیارە ڕۆژی ١٧ی ڕێبەندان بە…

٢٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤
کوردستان

دێولان؛ پووریا ئەحمەدی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، پووریا ئەحمەدی، برازای شادمان ئەحمەدی لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە دێولان، بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

١٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ دێولان
کوردستان

کامران ساختمانگەر، چالاکی کرێکاری و بەندکراوی سیاسیی پێشوو لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، کامران ساختمانگەر، چالاکی کرێکاری و بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤
کوردستان

ئەحمەد حەسەنزاده بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی بۆکان کرا

ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، ئەحمەد حەسەنزادە باوکی محەممەد حەسەنزادە لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە بۆکان بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ئەم شارە کرا.

١٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤