زیاتر لە ١٥ پارێزەر لە مازەندەران دەستبەسەر کران
سەرۆکی بەشی زانیارییەکانی دادگوستەریی گشتی پارێزگای مازەندەران ڕایگەیاند؛ زیاتر لە ١٥ پارێزەریان لە پارتییەکی شەوانە لە شارستانی "سۆرخڕوود" دەستبەسەر کردووە.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
سەرۆکی بەشی زانیارییەکانی دادگوستەریی گشتی پارێزگای مازەندەران ڕایگەیاند؛ زیاتر لە ١٥ پارێزەریان لە پارتییەکی شەوانە لە شارستانی "سۆرخڕوود" دەستبەسەر کردووە.
لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا، بۆ هەر ١٠٠٠کەس، ١.٥ تەختی نەخۆشخانە، واتە ٣ تەخت بۆ ٢٠٠٠ هاووڵاتی، و لە سەرانسەری ئەو وڵاتە پان و بەرینەدا، ٩٠٠ نەخۆشخانە بۆ زیاتر لە ٨٠ میلیۆن شارۆمەند بوونی هەیە.
ئێران پلەی ١٢٠ی جیهانی بە خۆکوژیی ١١ کەس لە ڕۆژێکدا بۆ خۆی تۆمار کردووە کە دەکاتە ٤٠٦٩ کەس لە ساڵدا.
کانوونی نووسەرانی ئێران لە نامەیەکدا بۆ حەسەن ڕووحانی ڕەخنەیان لە بەردەوامیی ڕەوتی سانسۆڕەکان گرت و ڕایانگەیاند کە؛ ڕووحانی دەبێ بە کردەوە بیسەلمێنێ داکۆکیکاری ئازادییە.
چالاکێکی مەدەنی لە شاری نەغەدە بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا.
لە یەکێک لە گوندەکانی شاری مەهاباد ژنێک بە هۆی کێشەی خەمۆکیەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
نوێنەری خەڵکی شاهین شەهری ئیسفەهان لە مەجلیسی نۆیەم ڕایگەیاندووە؛ لە ماوەی ٤٠ ڕۆژدا لانیکەم ١٠٠٠کرێکار دەرکراون.
سەرۆکی ژووری بازرگانیی تاران ڕایگەیاند؛ ڕێژەی گەشەی ئابووریی ئێران لە ساڵی ڕابردوودا، سفر بووە.
کۆنسێرتی کەیهان کەلهوڕ لە شاری نەیشابووری سەر بە پارێزگای مەشهەد، بە بڕیاری دادستانی ئەو شارە هەڵوەشێنرایەوە.
چوارەمین خۆکوژی، ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو، ڕێکەوتی ١٩ی بانەمەڕ، لە شاری سەقز ڕووی دا.