ورمێ؛ بەفرین مەعرووفی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
ڕۆژی شەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، بەفرین مەعرووفی، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
ڕۆژی شەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، بەفرین مەعرووفی، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.
لقی ٦ی دادگای پێداچوونەوەی ئیلام، بڕیاری هەڵوەشانەوەی سزای پێبەندی ئێلێکترۆنیکیی کیانووش چراغی، بەندکراوی سیاسیی خەڵكی دێلوڕان و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیی دا.
ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئومید فەقێ حوسێنزادە (بەگزاد)" خەڵکی گوندی "قومقەڵا" سەر بە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
سەرلەبەیانی پێنجشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "پەیمان ئیسماعیلپوور" تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی گوندی "حاجی لەک" سەر بە شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، یەحیا مورادی، هاووڵاتیی خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، دیاکۆ خزری، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی "شیلاناوێ"ی مەهاباد و مامی شاهۆ خزری لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار…
٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٣؛ مینا سوڵتانی دایکی شەهریار محەممەدی لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە بۆکان بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" و ڕەچاونەکردنی "حیجابی شەرعی" بانگی لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی بۆکان کرا.
ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، سوعدا خەدیرزادە و منداڵەکەی "سۆلینا" کە لە بەندیخانەدا لەدایک بووە، پاش ٤٠ مانگ دەسبەسەرکران بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد و ٥٠٠ هەزار تمەنی و بۆ یەکەمین جار بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ مورەخەسیی پێ درا.
٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٣؛ لە درێژەی گوشاری ناوەندە ئەمنییەتی و دادوەرییەکان بۆ سەر بنەماڵەی گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، ٥ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی پەیمان مینبەری بە ناوەکانی ئارەزوو و ئەفشین مینبەری، خوشک و برای پەیمان و…
ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، سەروەت سۆهرابی، چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی جوانڕۆ و دانیشتووی کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.