ھەینی، ١٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

سنە؛ دەسبەسەرکردنی توندوتیژانەی کەریم ئەسغەری، زاوای وریشە مورادی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردانی ١٤٠٤، کەریم ئەسغەری، هاوسەری خوشکی وریشە مورادی، بەندکراوی سیاسیی کوردی مەحکووم بە سێدارە بە شێوەی توندوتیژانە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شاری شوێشە سەر بە شاری سنە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار…

١٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ سنە
کوردستان

سنە؛ مامۆستا بەرزان مەلەکی پاش ئازادیی کاتی جارێکی دیکە بانگی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان کرا

مامۆستا بەرزان مەلەکی، پێشنوێژی هەینی و مامۆستای مزگەوی جامێعەی شێخەینی سنە پاش ئازادیی کاتی بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی، جارێکی دیکە بانگی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان کرا.

١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ سنە
کوردستان

شنۆ؛ مەجید دەریایی بە یەک ساڵ بەندکراوی داسەپاو سزا درا

مەجید (نەجمەدین) دەریایی، بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی شنۆ، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام لە بەرژەوەندیی گرووپە دژبەرەکانی نیزام" لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارەوە بە یەک ساڵ بەندکراوی داسەپاو سزا درا.

١٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ شنۆ
کوردستان

سنە؛ دۆسییەسازی و بانگکردنی ١٥ چالاکی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان بۆ لقی ١٠٩ی دادگای کەیفەری ٢ی سنە

لە درێژەی گوشار و سەرکوتی چالاکانی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ١١ی جۆزەردانی ١٤٠٤، سەرجەم ١٥ چالاکی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان لە ڕێگەی ڕاگەیەندراوێکەوە بە تۆمەتی "تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی" بانگی لقی ١٠٩ی دادگای کەیفەری…

١٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ سنە
کوردستان

بانە؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی سامان کەریمی، بەندکراوی سیاسیی پێشووی مەحکووم بە سێدارە و هاوسەرەکەی فەرزانە ڕەشیدی لە هەشتەمین ڕۆژی دەسبەسەرکرانیاندا

١١ی جۆزەردانی ١٤٠٤؛ ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤، سامان کەریمی بەندکراوی سیاسیی پیشووی مەحکووم بە سێدارە و هاوسەرەکەی فەرزانە ڕەشیدی، بە شێوەی توندوتیژانە و سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و سەرەڕای تێپەڕبوونی ٨…

١٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ بانە
کوردستان

سەقز؛ دەسبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی پێنج هاووڵاتیی کورد

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤، پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "هیوا ئەحمەدی"، "سۆران سوڵتانی"، "ڕەحیم قودرەتی»، "محەممەد زەبیحی" و "ئیدریس عەلیمحەممەدی" خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بە مەبەستی…

١٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ سەقز