پێنجشەممە، ١٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

شنۆ؛ سەید جەماڵ تەها باوکێک کە لە جیاتی کچەکەی دەسبەسەر کرابوو، پاش ١٠٧ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی یەک میلیاردی ئازاد کرا

١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٤؛ سەید جەماڵ تەها هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شنۆ کە لە ڕەشەمەی ١٤٠٣دا بە هۆی دەستڕانەگەیشتی هێزە ئەمنییەتییەکان بە کچەکەی لە جیاتی ئەو دەسبەسەر کرابوو، ڕۆژی شەممە ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤، بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی…

١٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ شنۆ
کوردستان

ئیلام؛ مووسا ئومیدی، ئەندامی بەرەی یەکگرتووی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕی ١٤٠٤، مووسا ئومیدی، چالاکی سیاسی و بەرپرسی بەرەی یەکگرتووی کورد لە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ ئیلام
کوردستان

مەهاباد؛ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی سەیدکەماڵ ئیبراهیمی هاووڵاتیی خەڵکی نەغەدە و مامۆستای زانکۆ لە مەهاباد

١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی سەیدکەماڵ ئیبراهیمی، هاووڵاتیی خەڵکی نەغەدە و مامۆستا لە زانکۆی پەرستاریی مەهاباد، سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

١٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ مەهاباد
کوردستان

مەهاباد؛ ناڕوونیی چارەنووسی ئارش مەلائەحمەدی، کەیوان ئاشتاب و یوونس تەنهایی پاش تێپەڕبوونی ٨ هەتا ١٦ ڕۆژ

١٢ی پووشپەڕ؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی دەورەیەکی ٨ هەتا ١٦ ڕۆژە لەکاتی دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی "ئارش مەلائەحمەدی"، "کەیوان ئاشتاب" و "یوونس تەنهایی"، سێ هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی دەسبەسەرکرانیان زانیارییەک لەبەر دەستدا…

١٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ مەهاباد
کوردستان

ورمێ؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و ناڕوونیی چارەنووسی عەلیڕەزا خالیدی پاش ١٢ ڕۆژ

١٢ی پووشپەڕ؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا "عەلیڕەزا خالیدی" هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ورمێ بە شێوەی سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ ورمێ
کوردستان

شنۆ؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و توندوتیژانەی کامیار عوقابی، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێز

ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤، کامیار (کەماڵ) عوقابی، هاووڵاتیی کوردی خەڵكی گوندی "باڵاگیر" سەر بە شاری شنۆ بە شێوەی توندوتیژانە و دوابەدوای هێرش بۆ سەر ماڵەکەی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ شنۆ
کوردستان

دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی حەمزە عوسمانی، عەبدوڵڵا باخە، ئومید باخە و ڕامیار ڕەزایی

ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤، چوار هاووڵاتیی کوردی خەڵكی گوندی "دەرەناخی" سەر بە شاری مەریوان، بە شێوەی سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

١٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٥
کوردستان

سنووری بانە؛ سەیوان عەبدوڵڵازادە، کۆڵبەری لاو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان کوژرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤، کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی "سەیوان عەبدوڵڵازادە" کوڕی ساڵح، خەڵکی گوندی "حەوت تاش" سەر بە شاری بانە، لە ناوچە سنوورییەکانی ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان کوژرا و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی…

٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ سنووری بانە
کوردستان

ورمێ؛ دەسبەسەرکرانی ئەفشین عەزیزی و کاکۆ عەزیزی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤، ئەفشین عەزیزی و کاکۆ عەزیزی دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارەکی "دزە"ی مەرگەوەڕ لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ ورمێ