پێنجشەممە، ١٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

پیرانشار؛ دەسبەسەرکرانی عەزیز و زانیار خزری، باوک و کوڕ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە و ڕاگواستنیان بۆ شوێنێکی نادیار

ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤، دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی "عەزیز خزری" تەمەن ٥٧ ساڵ کوڕی ڕەحیم و "زانیار خزری" تەمەن ٣٥ ساڵ کە باوک و کوڕن، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

٢٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ پیرانشار
کوردستان

دەڕەشار_ئیلام؛ جێبەجێکرانی سزای لێدانی ٣٠ قامچیی ئارمان شادی‌وەند، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر لەسەر بنەمای تۆمەتی وەپاڵدراو لەلایەن لێپرسەکانیەوە

١٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤؛ ڕۆژی سێشەممە ١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤، سزای لێدانی ٣٠ قامچیی ئارمان شادی‌وەند، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری کوردی خەڵکی شاری دەڕەشاری ئیلام، بە تۆمەتی بێڕێزی بە "ئیبراهیم ڕەئیسی" لە لقی جێبەجێکاری سزاکانی دادگای دەڕەشار جێبەجێ کرا.

١٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٥
کوردستان

ورمێ؛ پێنج کەس لە دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٤٠١ بە لەسێدارەدان، بەندکران و پێبژاردنی سزای نەختی سزا دران

پژمان سوڵتانی، ڕزگار بەیگزادە بابامیری، عەلی (سۆران) قاسمی، کاوە ساڵحی و تەیفوور سەلیمی بابامیری، لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ورمێوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "ڕەزا نەجەفزادە" و ڕاوێژکاریی…

١٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ ورمێ
کوردستان

برینداربوونی ڕزگار محەممەدی، کۆڵبەری خەڵکی بۆکان لە سنووری بانە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان

١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤؛ ڕزگار محەممەدی، کۆڵبەری کوردی خەڵکی بۆکان کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە سنووری بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بریندار ببوو، لە نەخۆشخانەیە.

١٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٥
کوردستان

بانە؛ خالید محەممەدی، کۆڵبەری لاوی تەمەن ٢٣ ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان کوژرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤، "خالید محەممەدی" تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی ‌هێزە نیزامییەکان لە سنووری شاری بانە کوژرا.

١٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ بانە
کوردستان

ئیلام؛ ناڕوونیی چارەنووسی ناسر زۆمۆڕۆدی پاش بانگکران بۆ دادسەرا

١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤، "ناسر زۆمۆڕۆدی" هاووڵاتیی تەمەن ٣٨ ساڵی خەڵکی ئیلام، پاش بانگکران بۆ لقی ٧ی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئیلام، دەسبەسەر کرا و سەرەڕای تێپەڕبوونی ٥ ڕۆژ، سەبارەت بە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

١٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ ئیلام
کوردستان

ئەمجەد گوریاخێز، چالاکی کرێکاری بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی سنە ڕاگوێزرا

ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤، ئەمجەد گوریاخێز، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکران بۆ بەندیخانەی ئەم شارە ڕاگوێزرا.

١٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٥
کوردستان

شنۆ؛ جەعفەر سادقی، شاخەوانی کورد بە ١٠ مانگ بەندکرانی داسەپاو سزا درا

ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤، جەعفەر سادقی، شاخەوانی خەڵکی شنۆ بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارە بە ١٠ مانگ بەندکرانی داسەپاو مەحکووم کرا.

١٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ شنۆ