پێنجشەممە، ١٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی ئیبراهیم جانەفەرد، بەندکراوی سیاسیی پێشوو و ڕاگواستنی بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ

ڕۆژی شەممە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٤؛ ئیبراهیم جانەفەرد، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان و بەندکراوی سیاسیی پێشوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا.

٣٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ بۆکان
کوردستان

بانگکرانی مووسا ئومیدی بۆ لقی ٧ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئیلام

ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤، مووسا ئومیدی، چالاکی سیاسی و بەرپرسی بەرەی یەکگرتووی کورد لە پارێزگای ئیلام بە تۆمەتەکانی "بڵاوکردنەوەی شتی ناڕاست" و "پڕوپاگەندە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی" بانگی لقی ٧ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی…

٢٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٥
کوردستان

کامران ساختمانگەر بە سێ مانگ بەندکرانی داسەپاو و پێبژاردنی سزای نەختی مەحکووم کرا

کامران ساختمانگەر، چالاکی کرێکاری لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی سنەوە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە سێ مانگ بەندکرانی داسەپاو و پێبژاردنی سی میلیۆن تمەن سزای نەختی سزا درا.

٢٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٥
کوردستان

سنە؛ دەسبەسەرکرانی فواد مەحموودی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤، هاووڵاتییەک بە ناوی "فواد مەحموودی" خەڵکی گوندی "تەوریوەر" و دانیشتووی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ سنە
کوردستان

سنە؛ دەسبەسەرکرانی چوار هاووڵاتی لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤، چوار هاووڵاتی بە ناوەکانی "دیار ئەحمەدی"، "ئەیووب ئەحمەدی"، "عەلی ئەحمەدی" و "عابید ئەحمەدی" خەڵكی گوندی "ئارەنان" سەر بە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی…

٢٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ سنە